|
ئه‌مرۆ دووشه‌م 1 ی ره‌مه‌زانی 1429 ی كۆچییه ، ئه‌مرۆ
میوانێكی ئازیز‌و خۆشه‌ویستی موسڵمانان دێته لامان و
به‌ته‌مه‌نێكی 30 رۆژه‌وه یان كه‌متر لامان ده‌مێنێته‌وه‌و
پاشان ماڵاوایی‌مان لێ ده‌كات ، خۆش به‌حاڵی ئه‌وانه‌ی
رێز‌و حورمه‌ت له‌م میوانه رێزداره خواییه ده‌گرن ، خۆش
به‌حاڵی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م مانگه پیرۆزه تایبه‌ت ده‌كه‌ن
به به‌ندایه‌تیی و كڕنووش بردن بۆ خوای تاك و ته‌ها ،
خۆش به‌حاڵی ئه‌وانه‌ی كه شه‌وو رۆژی ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك
به ئیخلاسه‌وه رێز له به‌نده‌كانی خوا ده‌گرن و رق و
كین له دڵیان‌دا به‌رامبه‌ر به‌هیچ كه‌س ناهێڵن ، خۆش به‌حاڵی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م مانگه ده‌كه‌نه مانگی به‌خشش و
سه‌ده‌قه‌و پۆشته كردنی مناڵانی هه‌ژار ، خۆش به‌حاڵی
ئه‌وانه كه ئه‌وه‌نده به په‌رۆشن ده‌رگای دونیا‌و سه‌رقاڵی
بازرگانی به‌سه‌ر خۆیاندا داده‌خه‌ن و ده‌رگا به‌رووی ئه‌م
میوانه ئازیزه‌دا ده‌كه‌نه‌وه .. موسڵمانانی به‌رێز :
راسته ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د () له‌چاو ئوممه‌تانی
پێشووی خۆیدا ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌می پێ به‌خشراوه ، به‌ڵام
خوای به‌به‌زه‌یی ئه‌وه‌ی بۆ قه‌ره‌بوو كردۆته‌وه‌و ئه‌م
مانگه پڕ خێر‌و به‌پیته‌ی پێ به‌خشیوه ، ده‌زانن ئه‌گه‌ر
بێت و موسڵمان به ئیخلاس و عه‌قیده‌یه‌كی پاك و بێگه‌رده‌وه
له‌م مانگه‌دا خۆی یه‌كلا بكاته‌وه بۆ خوای خۆیی و به‌تایبه‌ت
له شه‌وانی قه‌دردا ئه‌و شه‌وانه زیندو رابگرێت ، چ فه‌زڵ
و گه‌وره‌ییه‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟ قورئان ئه‌وه‌مان بۆ
باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ (لیلة القدر خیر من ألف شهر) هه‌ندێك
له‌زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵێن : باسكردنی ژماره (عدد) له‌قورئاندا
بۆ (حصر) نییه‌و هه‌ر ئه‌و ژماره ناگه‌یه‌نێت كه
باسكراوه ، واته : شه‌وی قه‌در له‌هه‌زار مانگ زیاتر
خێر‌و پاداشتی لای په‌روه‌ردگار هه‌یه ، ئه‌مه‌و بێجگه
له‌وه‌ی كه ده‌یان فه‌رمووده له‌باره‌ی گه‌وره‌یی هه‌موو
رۆژه‌كانی ره‌مه‌زانه‌وه هاتووه ، وه‌ك نازدارمان ده‌فه‌رموێ
: ( .. أوله الرحمة ، واوسطه المغفرة ، وآ‌خره عتق من
النار ،او كما قال علیه السلام ) واته: ده‌رۆژی یه‌كه‌می
ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌یه ، وه ناوه‌راسته‌كه‌شی
لێخۆشبوو‌ن و عه‌فووی گشتییه ، وه كۆتاییه‌كه‌شی
ئازادبوونه له ئاگری دۆزه‌خ ، ئه‌و ئاگره‌ی كه سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی
مرۆڤه‌كان و به‌رده..! وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : ( إذا
دخل رمضان فتحت أبواب الجنة، وغلقت أبواب النار، وسلسلت
الشیاطین ) رواه البخاری ومسلم واته : ( كه مانگی ڕه‌مه‌زان
هات ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ئه‌كرێته‌وه ، وه ده‌رگاكانی
ئاگر دا ده‌ه‌خرێ ، وه شه‌یتانه‌كان ئه‌به‌سترێنه‌وه به
زنجیر ) ، وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: ( إذا
كان أول لیله من رمضان فتحت أبواب الجنة وغلقت أبواب
جهنم وصفدت الشیاطین ویناد منادٍ: یا باغی الخیر أقبل، ویا
باغی الشر أقصر، ولله عتقا‌ء من النار وذلك فی كل لیلة)
رواه الترمذی وابن ماجة واته : ( كه بوو به یه‌كه‌م
شه‌وی ڕه‌مه‌زان ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ، وه
ده‌رگاكانی جه‌هه‌ننه‌م داده‌خرێن ، وه شه‌یتانه‌كان ئه‌به‌سترێنه‌وه
، وه بانگ ده‌رێك بانگ ده‌كا : ئه‌ی ئه‌وه‌ی خێری ئه‌وێ
ڕوو بكه خێر‌و نزیك به‌ره‌وه ، وه ئه‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌وێ
واز بێنه له شه‌ڕ ، وه خوا خه‌ڵكانێك ڕزگار ده‌كا له
ئاگر ئه‌وه‌ش هه‌موو شه‌وێك ) .. به‌ڵام وه‌ك پێغه‌مبه‌ری
خوا ده‌فه‌رموی : (.... و رغم أنف رجل دخل علیه رمضان ثم
انسلخ قبل أن یغفر له ) أخرجه الترمذی . واته : به‌راستی
حه‌یفه بۆ مرۆڤی موسڵمان كه ره‌مه‌زان بێت و نه‌توانێ
له‌و مانگه‌دا ئه‌وه‌نده به‌ندایه‌تیی و داوای لێخۆشبوو‌ن
بكات كه خوا لێی خۆش نه‌بێت .. َمه‌به‌ستی له (رغم أنف
رجل) ئه‌وه‌یه : نابێت .. ده‌بێ مرۆڤ ئه‌وه‌نده هه‌وڵ و
كۆششی خۆی بكات خوای گه‌وره‌و میهره‌بان لێی خۆش ببێت ..
جا بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان كه ده‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ری
نازدارمان له‌م مانگه‌دا به‌گوێره‌ی توانا‌و ره‌خساندن خۆی
له ماڵ و مناڵ دوور بگرێته‌وه و تا چه‌نده پێی ده‌كرێ له‌مزگه‌وت
بمێنێته‌وه‌و كۆڵه‌كه‌ی قیامه‌تی پڕ بكات ، فرمێسكی په‌شیمانی
هه‌ڵوه‌رێنێت و داوای لێ خۆشبوون بكات ، به‌كورتیی و به‌كوردی
ئه‌وه‌ی گرنگه ره‌زامه‌ندی په‌روه‌دگاره‌و به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه
له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌رووی عه‌قیده‌و
بیروباوه‌رو و دوور گرتنه له‌و رێگایانه‌ی كه‌به‌ره‌و
شیرك ده‌مانبات ، خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه‌و تێرامانه
له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی ، ئه‌و قورئانه‌ی كه خوای به‌به‌زه‌یی
وه‌ك ده‌ستوور بۆ مرۆڤه‌كان ناردوویه‌تیی و به‌ڵام تا
ئێستا وه‌ك ده‌ستوور پیاده نه‌كراوه !! وه هه‌روه‌ها
ئاسووده‌كردنی دڵی باوك و دایكانه ، دڵخۆشكردنی ماڵ و
منداڵه و دووری گرتنه له تووره‌یی و چاو زیتكردنه‌وه
لێیان ، به‌جێهێنانی ( سیله‌ی ره‌حم)ـه ئه‌و فه‌ریزه ته‌رك
كراوه‌ی كه ئێستا له‌ناو موسڵمانادا پشت گوێ خراوه‌و خه‌ریكه
له‌بیر ده‌چێته‌وه !، به‌خشش و سه‌ده‌قه‌یه به‌تایبه‌ت
بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانناسی و نزیكتن ، وه‌هه‌روه‌ها
دۆعاو داوای لێخۆشبوونه بۆ دایك و باوك و دۆسته نزیكه‌كانت
و پاشان كۆمه‌ڵی موسڵمانانه به‌گشتیی و ، داوای
لێخۆشبوونیشه بۆ مردوه‌كانمان به‌تایبه‌ت دایك و باوكان
.. وه كۆتایی ئه‌م په‌یامه به‌وه دێنم داواكارین له‌خوای
گه‌ره‌و میهره‌بان كه قه‌ڵه‌می عه‌فو به‌سه‌ر تاوانه‌كانماندا
بهێنێت و ره‌مه‌زان بكاته ده‌رگای خێر‌و لێخۆشبوو‌ن و
بمانكاته ئه‌داتی قه‌ده‌ری خۆی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دین و
قورئان بكاته به‌رنامه‌ی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌كان تا هه‌موو
به‌خته‌وه‌ری دین و دونیابین . آ‌مین .
ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
www.ahmadkaka.com
شه‌وی 1 ی ره‌مه‌زانی 1429 ی كۆچیی
به‌شی وتاره‌كانی
مامۆستا نوێ كراوه‌ته‌وه
به‌شی بینین و بیستن نوێكراوه‌ته‌وه
په‌راوگه‌ی كوردی نوێ كراوه‌ته‌وه


|