|

بسم الله الرحمن الرجيم
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول
الله وعلى آله وصحبه ومن والاه ..
به بۆنه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی یه‌كێك له دوو جه‌ژنه
گه‌وره‌ی موسڵمانان جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز جوانترین و
رازاوه‌ترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان به‌گشتیی
و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، داواكارین له‌خوای
باڵاده‌ست كه تاعه‌ت و عیباده‌تی هه‌موولایه‌كی قه‌بوڵ
فه‌رموو بێت و توانیبێتمان له‌م مانگه پر فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته‌دا
خوای میهره‌بانمان له‌خۆمان رازی كردبێت و گروو تێنیكیشی
دابێته سه‌رجه‌م موسڵمانان له هه‌رشوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دابن
بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به‌دین و به‌ره‌و پێشبردنی كاروانی
ئیسلامیی ، وه ئه‌م مانگه‌ش بووبێته هۆكاری زیاتر
نزیكبوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و
به‌خۆداچوونه‌وه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی رابوونی ئیسلامیی
له‌كوردستان . وه پڕ به‌دڵ جه‌ژنه پیرۆزه له‌سه‌رجه‌م
خانه‌واده شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی ئیسلام و سه‌ركرده
لێهاتووه‌كانی كاروانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كه‌ین،
خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئارامیی و به‌زه‌یی خۆی برێژێ به‌سه‌ر
دڵی هه‌موو لایه‌كدا. دووباره پیرۆز
بێت .
عرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رپه‌رشتیاری
ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
29 - ره‌مه‌زانی 1429 ی كۆچی
په‌یامی
ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه

ئه‌مرۆ دووشه‌م 1 ی ره‌مه‌زانی 1429 ی كۆچییه ، ئه‌مرۆ
میوانێكی ئازیز‌و خۆشه‌ویستی موسڵمانان دێته لامان و
به‌ته‌مه‌نێكی 30 رۆژه‌وه یان كه‌متر لامان ده‌مێنێته‌وه‌و
پاشان ماڵاوایی‌مان لێ ده‌كات ، خۆش به‌حاڵی ئه‌وانه‌ی
رێز‌و حورمه‌ت له‌م میوانه رێزداره خواییه ده‌گرن ، خۆش
به‌حاڵی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م مانگه پیرۆزه تایبه‌ت ده‌كه‌ن
به به‌ندایه‌تیی و كڕنووش بردن بۆ خوای تاك و ته‌ها ،
خۆش به‌حاڵی ئه‌وانه‌ی كه شه‌وو رۆژی ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك
به ئیخلاسه‌وه رێز له به‌نده‌كانی خوا ده‌گرن و رق و
كین له دڵیان‌دا به‌رامبه‌ر به‌هیچ كه‌س ناهێڵن ، خۆش به‌حاڵی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م مانگه ده‌كه‌نه مانگی به‌خشش و
سه‌ده‌قه‌و پۆشته كردنی مناڵانی هه‌ژار ، خۆش به‌حاڵی
ئه‌وانه كه ئه‌وه‌نده به په‌رۆشن ده‌رگای دونیا‌و سه‌رقاڵی
بازرگانی به‌سه‌ر خۆیاندا داده‌خه‌ن و ده‌رگا به‌رووی ئه‌م
میوانه ئازیزه‌دا ده‌كه‌نه‌وه ..
درێژه‌ی بخوێنه‌وه
ئامۆژگاری
شێخ عبدالعزیز بن عبدالله ابن باز
رحمه الله
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان
وه‌رگێڕانی : باوكی
حارس پرسیار : شێخی به‌رِێز ئامۆژگاریتان چیه بۆ
موسڵمانان وا ئێمه پێشوازی له‌و مانگه پیرۆزه ئه‌كه‌ین
؟
وه‌ڵام : ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان هه‌مویان ئه‌وه‌یه كه
ته‌قوای خوا بكه‌ن جل وعلى ، وه پێشوازی له مانگه گه‌وره‌كه‌یان
بكه‌ن به ته‌وبه‌ی رِاستگۆیانه له هه‌موو تاوانه‌كان ،
وه خۆ شاره‌زا بكه‌ن له دینه‌كه‌یان و خۆیان فێری حوكمه‌كانی
رِۆژوو گرتنیان وه حوكمه‌كانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی شه‌ونوێژیان
بكه‌ن ، له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله
عليه وعلى اله وسلم : ( من يرد الله به خيرا يفقه في الدين
) رواه البخاري
واته :
( كه‌سێك خوا بیه‌وێ خه‌یری پێ ببه‌خشێ شاره‌زای ئه‌كا له
دین ) ، وه له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى
الله عليه وعلى اله وسلم : ( إذا دخل رمضان فتحت أبواب
الجنة، وغلقت أبواب النار، وسلسلت الشياطين ) رواه البخاري
ومسلم
واته : ( كه مانگی رِه‌مه‌زان هات ده‌رگاكانی به‌هه‌شت
ئه‌كرێته‌وه ، وه ده‌رگاكانی ئاگر دا ئه‌خرێ ، وه شه‌یتانه‌كان
ئه‌به‌سترێنه‌وه به زنجیر )
درێژه‌ی بخوێنه‌وه
وته‌یه‌كی
پێویست به بۆنه‌ی وه‌فاتی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر
عبدالعزیز محمد
شه‌وی هه‌ینیی 7 ی شه‌عبانی 1429 ی كۆچیی له شاری
سلێمانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عبدالعزیز برا گه‌وره‌ی
جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز له ته‌مه‌نی 97
ساڵیدا به نه‌خۆشی كۆچیی دوایی كرد ، شایانی باسه جه‌نابی
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر یه‌كێك
بووه له بانگخوازه به‌رچاوه‌كانی
ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ساڵه‌كانی 1954 زایینییه‌وه له‌و
كاته‌ی شێخ محه‌مه‌د محمود صه‌واف سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
كردووه په‌یوه‌ندی كردووه به برایانی اخوان المسلمینه‌وه
، دواتر دوای ئه‌وه‌ی كاری بزافی ئیسلامیی له عێراق و
كوردستان چووه قۆناغی نوێیه‌وه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عومه‌ر له ساڵی 1987 زاینیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانا‌و خه‌مخۆری
ئه‌م دینه به‌ره‌و ئێران كۆچ ده‌كه‌ن و ده‌بێته یه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌كوردستان و
زۆر به په‌رۆشه‌وه ئه‌و فیكره جیهادییه له‌ناو گه‌لی
كوردی موسڵماندا له‌سه‌رجه‌م ئۆردوگاكانی ناو كۆماری
ئیسلامیی ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه ،، وه له‌به‌ر دینداریی
و لێهاتوویی خۆی چه‌ندین پۆستی له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا پێ
ده‌سپێردرێت .. شایانی باسه جه‌نابی مامۆستا له‌ساڵی 1911
زاینیی له گوندی پریسی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان
له داییك بووه ، له‌خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ساڵه‌حی
گه‌وره‌و چه‌ندین زانای تری ناوچه‌كه زانسته شه‌رعییه‌كان
ته‌واو ده‌كات .. وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له به‌رواری
7-8-8-2008 شه‌وی هه‌ینیی له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی
كرد‌و بریاره رۆژی هه‌ینیی له شاری شه‌هیدان و له
گۆرستانی گوڵان له ته‌نیشت ئارامگه‌ی مامۆستا مه‌لا
عوسمان عبدالعزیز و مامۆستایانی دیكه‌ی رابوونی
ئیسلامیی ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك بسپێردرێت . .. ئێمه‌ش له
ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محموده‌وه پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان به‌گشتیی و
بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر و پاشان
دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین به‌هۆی له
ده‌ستدانی گه‌وره پیاوی عیباده‌ت و شه‌ونوێژی شاری شه‌هیدان
، به‌راستی شاری هه‌ڵه‌بجه به نووری عیباده‌تی
مامۆستاوه نوورانیی بوبوو ، خوای گه‌وره ئه‌و كه‌لێنه
گه‌وره‌یه بۆ موسڵمانان پر بكاته‌وه ... انا لله وانا
الیه را‌جعون .
عیرفان ئه‌حمه‌د
كاكه محمود
به‌رپرسی ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سیستمی
ڕامیاریی: النظام
السیاسی
له هزری بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دار
[ مامۆستا ئه‌حمه‌دكاكه مه‌حمود ] دا.
مامۆستا ئه‌حمه‌دكاكه مه‌حمود, یه‌كێكه له‌بیرمه‌ندو
شه‌رعزان وسیاسه‌تمه‌دارو زانا به‌رجه‌سته‌كانی كورد,
ئه‌و
به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له ناسینی بنه‌ماو
پڕه‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌تدا بردۆته سه‌ر, وبه‌شێكی
زۆریشی لێ ته‌رخان كردووه, له تێگه‌یشتن له‌سیستمی
سیاسیی له ئیسلامدا وسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌خوای
گه‌وره به‌شێكی ژیانی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌یشی كرده
هاوچه‌رخی پیاده‌بوون وپڕاكتیزه كرانی به‌شێك له
نیزامی سیاسیی له ئیسلامدا, ئه‌م هزرڤانه پایه‌به‌رزه
زۆرێك له بیره به‌هێزو به پێزه‌كه‌ی له فیكری
پێشه‌وا ئه‌بوئه‌علای مه‌ودودی یه‌وه, وه‌رگرتوه,
وسه‌ره‌ڕِای ئه‌وه‌ی كه‌بیری ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره زۆر
نزیكه له بیری پێشه‌وایان سه‌ییدقوتب و شێخ
عه‌بدوڵلاَعه‌زام وبیرمه‌نده زه‌بربه‌ده‌سته‌كانی تر
,ودواجار ده‌كرێت بڵێین كاریگه‌ری كرده‌یی پێشه‌وا
عوسمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی له‌سه‌ر بووه, وبه
پڕاكتیكیش دوای ئه‌و پێشه‌وایه توانی ڕه‌سه‌نانه جێگا
زانستی ومه‌كانه‌ته ڕوحی یه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه,
كه‌ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ته‌فسیرێكی ناوازه‌ی وه‌ك
ته‌فسیره‌كه‌ی ئه‌و پێشه‌وایه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه بخوێنه‌وه
فه‌توای زانایانی كورد سه‌باره‌ت به هاوكاریی و په‌یماننامه
له‌گه‌ڵ داگیر كه‌راندا !
ناصیح مه‌جید- فه‌توای زانایانی كورد سه‌باره‌ت به
هاوكاریی و په‌یماننامه له‌گه‌ڵ داگیر كه‌راندا !
+ ڕای به‌ڕێزتان چی‌یه له باره‌ی ئه‌وانه‌ی
موسوڵمانن‌و هاوكاری هێزی داگیركه‌ر ده‌كه‌ن؟
ـ
دوژمنی ئێمه‌و دوژمنی ئیسلام بریتیه له داگیركه‌ر،
چونكه ئه‌وانن تۆوی دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه‌یان له نێو
ڕیزه‌كانی گه‌لدا وه‌شاندووه، گومانیان بۆ خه‌ڵك دروست
كردووه، له ژێر سێبه‌ری ئه‌واندا هه‌رچی تۆوی
تێكده‌رو سه‌ر له ڕێ لادان سه‌وز بووه، له‌به‌رئه‌وه
هه‌ركه‌سێ هاوكاری هێزی داگیر بكات ئه‌وه له ڕیزی
موسوڵماناندا هه‌ژمار ناكرێت‌و به‌ڵكو دوژمنی
موسوڵمانانه ( من یتولهم منكم فانه منهم) .
+ حوكمی ئه‌وانه چی‌یه كه
په‌یوه‌ندیان به حیزبی شیوعی‌یه‌وه هه‌یه؟
ـ له‌به‌رئه‌وه‌ی شیوعیه‌ت له‌سه‌ر بێ بڕوایی به‌رامبه‌ر
به خوای گه‌وره بونیات نراوه‌و بڕوای نه به خوا‌و نه
به دین‌و نه به گیان‌و ڕۆژی دوایی نی‌یه‌و ته‌نیا
بڕوای به مادده هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه هیچ گومانێك له
بێ ئیمانی ئه‌و كه‌سه نی‌یه كه پاڵ ئه‌دات به‌م
حیزبه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌بێت به بنه‌ما
پیسه‌كانیه‌وه (ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه)
+ حوكمی شه‌رعی چی‌یه له‌باره‌ی
ئه‌وانه‌ی هاوكاری حیزبی شیوعی ده‌كه‌ن‌و به‌ڵام
په‌یوه‌ندیان پێیانه‌وه نی‌یه؟
ـ بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێك هاوكاری بكات بێ بڕوا ببێت یان
فاسق ببێت به پێی جۆری ئه‌و هاوكاریه‌ی كه‌پێشكه‌شی
كردووه، له‌به‌رئه‌وه هاوكاری كردنی حیزبی شیوعی
سه‌ره‌تای بێ باوه‌ڕی‌یه . ڕێگا نه‌دراوه به موسوڵمان
كه هاوكاریان بكات ( لا تجد قوما یؤمنون بالله والیوم
الاخر یوادون من حاد الله ورسوله).
شێخ مه‌لا صاڵح عه‌بدول كه‌ریم
+
شێخ جه‌میل موفتی
شێخ عوسمان عه بدول عه‌زیز
+
شێخ عومه‌ر عه‌بدول عه‌زیز
پانۆرامای شهخسیهتناسی
مامۆستامه‌لاعوسمان عه‌بدولعه‌زیز
له‌دیدوهه‌ڵوێستی موفه‌سیری موجاهید شێخ ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حموود دا
ناسین وهه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی مامۆستایان
وپێشه‌وایان وزانایان وخواناسان، له‌و پڕۆژه
ورد‌و
قوولاَنه‌یه كه ده‌بێت له سۆنگه‌ی خۆیانه‌وه كاریان
بۆبكرێت، و ڕۆتین بوون ومامه‌ڵه‌ی سه‌رپێییانه‌یان
له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، تابتوانین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه
له‌سه‌رجه‌م ڕوانگه جۆراوجۆره‌كانی ژیانیان حاڵی ببین،
یه‌كێك له‌و پێشه‌وا خواویستانه
جه‌نابیمامۆستامه‌لاعوسمان عه‌بدولعه‌زیزی
ڕابه‌روموڕشیدی ڕابوونی ئیسلامیی وبونیانگوزاری
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ونوێكه‌ره‌وه‌ی فیكری جیهاده،
كه له‌دوای ڕامان وتێڕوانین له ژیانی له قورئاندا
ژیاوو بۆفیكری جیهاد نه‌خشاوی، مامۆستامه‌لاعوسمان
عه‌بدولعه‌زیزدا ئه‌وه‌م بۆڕوون بوویه‌وه، كه نزیكترین
كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشه‌وا به‌رجه‌سته‌یه‌ی ئیسلامدا
ژیابێت، جه‌نابی موفه‌سیری موجاهید شێخ ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حمووده، كه ئه‌وه‌نده‌ی ڕامابم له ژیانی
پێشه‌وایان، قه‌ت زانایه‌كم به‌رچاو نه‌كه‌وتووه، كه
هێنده‌ی ئه‌و شێخه موجاهیده به‌مامۆستا مه‌زنه‌كه‌ی
كاریگه‌ر بێت، مه‌گه‌ر له كاریگه‌ری ئیمامی نه‌واوی
به پێشه‌وا شافیعی ومه‌زهه‌به‌كه‌یدا دیبێتم،
كه‌هه‌رله‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاریگه‌ربوونه‌ی جه‌نابی
موفه‌سیری موجاهید شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود، به
مامۆستامه‌لاعوسمان عه‌بدولعه‌زیز ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه،
كه تێكڕای ژیانی ئه‌و مامۆستا به‌رزه مووبه‌موو له
ژیانی خۆیدا پڕاكتیزه بكات، وته‌نانه‌ت دوا كرده‌وه‌ی
ساڵحی ژیانیی وه‌ك مامۆستا مه‌لاعوسمان به‌ته‌فسیرێك
كۆتایی پێ بهێنێت، كه ته‌فسیره مه‌زنه‌كه‌ی ڕامانه
..
درێژه‌ی
بابه‌ته‌كه بخوێنه‌ره‌وه
وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رقافله‌ی كاروانی جیهاد له كوردستان
جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له‌ماوه‌ی
ته‌مه‌نی زێرینی خۆیاندا توانیویانه وه‌ك مه‌رد بژین و سه‌ر
بۆ تاغوتان و ملهووران دانه‌نه‌وێنن ، جا به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌كی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه بووبێت ، مێژووش زۆر به بوێرانه‌وه ناوی
ئه‌وكه‌سانه‌ی تۆمار كردووه ، به‌ڵام له‌م سه‌ده‌ی
رابووردووه‌دا مێژوو ناوی زۆرێك كه‌ڵه‌پیاوی تۆمار كردووه جیا
له‌وانه‌ی پێشووی خۆیان ، له كوردستانی عێراق كه‌ڵه‌پیاوانێك
هاتنه مه‌یدان وه‌ك جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو
زۆرێك له پیاوانی تر كه زۆر جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی بوون ،
چوون پێشینه‌ی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه له‌ناو
جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا زۆر پاك و بێگه‌رد بوو ، بۆ ته‌نها
ساتێكیش موساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر دین و بستێك له خاكی كوردستان
نه‌كردووه ، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و پیاوانه
پابه‌ند به‌دین و ئه‌خلاقی ره‌سه‌نی ئیسلامیی بوون ،
هه‌ریه‌كه‌یان له‌زانكۆكانی حوجره‌كانی كوردستان زانستی
شه‌رعییان ته‌واو كردووه‌و ماوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نیان له
خزمه‌ت پێگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا به‌سه‌ر بردووه ،
هه‌ر بۆیه زۆر زوو بوونه جێگای متمانه‌ی گه‌له‌كه‌یان ،
دواتر كه ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌ی كه له‌میلله‌تی كوردی
موسڵمان كرا ، ئه‌و زانا به‌رێزانه خۆیان بوونه سه‌رقافڵه‌ی
كاروانی جیهادو خه‌بات دژی زوڵم و زۆری ئه‌و سته‌مكارانه ،
وه‌ك هه‌ندێك خۆیان دووره په‌رێز نه‌گرت و مه‌ردانه چوونه
ناو ساحه‌ی جیهاد و خه‌بات و پشتیشیان به بیگانه‌و استعمار
نه‌به‌ست و ته‌نهاو ته‌نها پشتیان به خودای خۆیان و پاشان به
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان به‌ستووه. هه‌زاران سڵاو له گیانی
پاكی جه‌نابی مامۆستامه‌لا عوسمان عبدالعزیز و سه‌رجه‌م
كه‌ڵه‌پیاوانی ئه‌م گه‌له قاره‌مانه ، داواكارین له خوای
گه‌وره‌و میهره‌بان كه جیهادو بانگه‌وازی مامۆستای رابه‌ری
مه‌زن وه‌رگیراوبێت و ببێته ئه‌جرو پاداشتی رۆژی قیامه‌تی ..
انشا‌ءالله .
سه‌رپه‌رشتیارو هاوكارانی ماڵپه‌ری مامۆستا
له‌یادی
شانزه‌ساڵه‌ی ده‌رچونی رۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی‌دا
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود وه‌ك سمبولێك له ڕووپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌كه‌دا
ڕاگه‌یاندن شێوازێكه له شێوازه‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام ئه‌م
جه‌نگه‌یان دووره له ده‌نگی فیشه‌ك‌و تۆپ‌و تۆپخانه،
ئه‌مه ووته‌ی توێژه‌رانی بواری ڕاگه‌یاندنه‌و كه‌ناڵ‌و
ئامرازه‌كانیشی له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی‌تر
جیاوازن، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ئه‌و كه‌ناڵه نوێیانه‌ی
ڕاگه‌یاندن نه‌بوون، ته‌نها ڕاگه‌یاندن وابه‌سته كرا بوو
بۆ چه‌ند هێماو ئاماژه‌یه‌ك‌و دواتریش گۆڕانیان به‌سه‌ردا
هات بۆ ئه‌وبۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان‌و له‌وێشه‌وه بۆ
میمبه‌ری مزگه‌وته‌كان‌و له سه‌رده‌می نوێشدا
سه‌ڕه‌رای مانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و سه‌رچاوانه، ئامێر‌و
ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه
كه خۆی كه كه‌ناڵه‌كانی بینراوو بیستراودا
ده‌بینێته‌وه، یان به واتایه‌كی‌تر ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن،
ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی ئه‌له‌كترۆنی، كه هه‌ر
یه‌كێك له‌م كه‌ناڵانه‌ی ڕاگه‌یاندن كاریگه‌ری تایبه‌تی
خۆیانیان هه‌یه له‌سه‌ر وه‌رگر . ڕاگه‌یاندن ئه‌مڕۆ
كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، به ڕاده‌یه‌ك زاراوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می بێ دراوه كه له دوای
ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادان‌و جێبه‌جێ كردن‌و قه‌زاییه‌وه
دێت، ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌كان له زۆرێك وڵاتاندا دروست كردووه كه تا
ڕاده‌یه‌كی زۆر بڕیاره دیكتاتۆرییه‌كانی سانسۆر
كردووه، چونكه ڕاگه‌یاندن به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوانێته
شته‌كانی ده‌وروبه‌ر، كه وه‌ك شوشه‌یه‌كی خاوێنی لێ
كردوون كه هیچ كه‌س‌و گروپێك نه‌توانێت نهێنیه‌كانی
خۆیان له ناو ئه‌و شووشه‌یه‌دا بشارنه‌وه، كاری
ڕاگه‌یاندن له ئه‌مڕۆدا كورت نه‌كراوه‌ته‌وه سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ك خۆشی بخاته سه‌ر دڵ‌و
ده‌روون یان ئامێر‌و ئه‌ده‌واتێك بن كه بۆ كات به‌سه‌ربردن
سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كی لێیان
بریتیه له گه‌یاندنی په‌یام‌و ئاڕاسته‌كان، به
مه‌به‌ستی دروست كردنی بیروڕاو چاندنی ئه‌و
به‌روبوومه‌ی له دڵی وه‌رگردا، كه ڕاگه‌یاندنكار
مه‌به‌ستیه‌تی ...
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه بخوێنه‌وه
مزگه‌وتی
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی یالاَنپێ له شارۆچكه‌ی سیروان
كرایه‌وه
پیرۆزبێت له دانیشتوانی شارۆچكه‌ی سیروان
بیلال موحه‌مه‌د , سیروان
- مزگه‌وتی
گه‌وره‌ی سیروان یان مزگه‌وتی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی یالاَنپێ ئه‌و
مزگه‌وته بوو كه كۆچكردوو (مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود) له سالاَنی
هه‌شتاكاندا هاولاَتیان به گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی بێ‌دار ده‌كرده‌وه
له زوڵم زۆرداری رژێمی به‌عس و هانی ده‌دان بۆ جیهاد له پێناو دینی
خوا , ئه‌مه‌ش وایكرد چه‌ندین جار ده‌ستگیر بكرێت و توشی ناڕه‌حه‌تی
ببێت,به‌لاَم ده‌ستی ڕه‌شی سه‌دام له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوون و برینداركردنی
هه‌زاران هاولاَتی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور و سیروان و ئه‌و میمبه‌ره‌ی
مامۆستاش خاپوور كرا‌و دوای ئه‌وه بۆماوه‌ی 20ساڵ به چۆڵی مایه‌وه,تا
به‌هه‌وڵی خێرخوازان و وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف له ماوه‌ی هه‌شت مانگ و به
بڕی100 ملیۆن دینار كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بو و له
به‌رواری3/4/2008 له مه‌راسیمێكی پڕ شكۆداجارێكی كرایه‌وه و یادی
مه‌ولودی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی تێداكرا,گه‌رچی ئه‌م مزگه‌وته ناوی
گۆڕاوه بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سیروان به‌لاَم هه‌ر به‌ناوی مامۆستا
مه‌لا ئه‌حمه‌دی یالاَنپێ ناوده‌برێت. مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سیروان
ده‌كه‌وێته موجه‌مه‌عی كۆن و گه‌ڕه‌كی ئازادی ئێستاوله دوو نهۆم
پێكهاتوه‌و بڕیاره نوێژی هه‌ینی تێدا بكرێت و ئافره‌تانیش به‌شداربن له
به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه ئاینی یه.
ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر
مانگی" ربیع الاول"
ئا: ته‌رزه ئیبراهیم
مانگی
ربیع الاول ئه‌و مانگه‌ی به مانگی"مولود"ناسراوه و
به‌مانگی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر"درودی خوای
له‌سه‌ر بێت"ناو ده‌برێ، كۆمه‌ڵێك ئاكارو ئاهه‌نگ گێران و
شیرینی
به‌خشین و چه‌نده‌ها مه‌راسیمی تر به‌م بۆنه‌یه‌وه
ئه‌نجام ده‌درێت...ده‌شێت كه بلێین هه‌ندێك كه‌س له
خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده‌ی كه گرنگی به‌م مانگه ده‌ده‌ن
نیوه‌ی ئه‌وه گرنگی به‌مانگی ڕه‌مه‌زان و
په‌رستشه‌كانی نادات له‌كاتێكدا عیباده‌ته‌كانی مانگی
ڕه‌مه‌زان خوای گه‌وره داوای كردووه پێغه‌مبه‌ری خوا
پێی گه‌یاندووین، به‌ڵام یادكردنه‌و و مه‌راسیم گێڕان
به‌یادی مولود له‌مانگی ربیع الاول هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی
دروستیه‌تی و داوای كردنی له‌سه‌ر نیه. به‌به‌راورد
به فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری خوا"درودی
خوای له‌سه‌ربێت" له‌كارێكی داهێنراو بۆ دین زیادكردنێك
هیچی تر نیه،به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه له ساته‌كانی
ژیانی پێغه‌مبه‌ر"درودی خوای له‌سه‌ربێت" وسه‌رده‌مانی
هاوه‌ڵان و جێنشینه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان و
یادكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناو سیفاتانه له سیره‌ی ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره‌دا نه‌هاتووه،ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌نه‌سیش
"ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت" به‌ڵگه‌یه‌كی
ئاشكرایه له‌سه‌ر نه‌گێرانی یادو بیره‌وه‌ری و مه‌راسیم
به‌هیچ بیانو له ژێر هچ دروشم و ناوێك‌دا جگه له جه‌ژن
گێرانی "جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان و قوربان"كه ده‌فه‌رمووێ:"كان
لاهل الجاهلیة یومان فی كل سنة یلعبون فیها فلما قدم
النبی "صلی الله علیه وسلم" المدینة قال" كان لكم
یومان تلعبون فیهما وقد أبدلكم الله بهما خیراٍٍ منهما یوم
الفطر ویوم الاضحی"
واته"خه‌ڵكی له‌نه‌فامیدا له‌ساڵێكدا دوو ڕۆژیان هه‌بوو
كه گاڵته‌و گه‌پیان تیا ئه‌كرد كاتێك پێغه‌مبه‌ر"درودی
خوای له‌سه‌ر بێت"هاته مه‌دینه فه‌رمووی" ئێوه له
نه‌فامیدا دوو ڕۆژتان هه‌بوو كه یاریتان تێدا ده‌كرد
ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی بۆ گۆرین به‌دوو
ڕۆژی باشتر كه ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی جه‌ژنی
قوربانه"..
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه بخوێنه‌وه
ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود له
مزگه‌وتی منیرة الفهد له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
رۆژی
19ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1429 كۆچی به‌رامبه‌ر به 27-3-2008
زاینیی له درێژه‌ی ئه‌و رێزلێنانه‌ی
كه له‌یادی مه‌ولوود ده‌گێردرێ له‌كوردسان به‌گشتیی و
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی مزگه‌وتی منیره الفهدی
مزگه‌وته قه‌شه‌نگه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
كاكه
مه‌حموودی ره‌حمه‌تی هه‌ستا به ئاهه‌نگێكی جوان و
قه‌شه‌نگ و تیایدا رێز‌و وه‌فای ئه‌هلی هه‌ڵه‌بجه‌و
گه‌ره‌كی مزگه‌وتی منیره الفهدی بۆ سه‌روه‌رو پێشه‌وای
مرۆڤایه‌تیی نواند‌و به‌یعه‌تیان نوێ كرده‌وه كه هه‌میشه
سه‌ربازی به‌وه‌فای رێبازی پێغه‌مبه‌ری ئازیز بن ، له‌و
ئاهه‌نگه‌دا سه‌ره‌تا مامۆستا سوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حموود وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه به‌رنامه‌كه‌ی به
چه‌ندین كۆپله شیعر‌و په‌خشان رازانده‌وه‌و پاشان چه‌ند
ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و دواتر مامۆستا
عوسمان سید احمد وتاری به‌خێر هاتنی پێشكه‌شكردو دواتر له
لایه‌ن مامۆستا تاهیر بامۆكییه‌وه وتارێك سه‌باره‌ت به
كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر پێشكه‌شكردو دواتر مامۆستا جمال
حبیب الله بێ‌دار په‌خشانه شیعرێك خوێندرایه‌وه ، دواتر
مامۆستا عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود وتارێكی
پێشكه‌شكردو تیایدا باسی گرنگی قودوه له كار‌و وته‌و
كرداری پێغه‌مبه‌ردا روونكرده‌وه ، پاشان كاك كامیل
مه‌حموود وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد‌و زۆر به‌خێرایی تیشكی
خسته سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی كه ساڵانه چه‌ندین
كه‌سایه‌تیی و خوێنده‌واری ئه‌و وڵاتانه به‌ره‌و ئیسلام
ده‌گه‌رێنه‌وه ، كۆتایی به‌رنامه‌كه‌ش به‌چه‌ندین شیعر‌و
په‌خشان رازێنرایه‌وه، شایانی باسه له‌و ئاهه‌نگه‌دا
زۆرێك له دانیشتوانی شاری هه‌له‌َبجه‌ی شه‌هیدو
مامۆستایانی ئاینیی ئاماده بوون.
ده‌توانن لێره‌وه گوێ له
وتاره‌كه‌ی
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بگرن
. mp3
ئاهه‌نگی یادی مه‌ولوود له گوندی شه‌كرالی سه‌ربه‌قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئه‌مرۆ
23 ره‌بیعی یه‌كه‌می 1429 كۆچی به‌رامبه‌ر به 31 - 3 -
2008 هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا سید
عوسمان سید احمد وتار بێژی مزگه‌وتی منیرة الفهد و
مامۆستا عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود و كاك سوهه‌یب
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود و كاك فاروق نه‌جیم و كاك ئارام
كمال به‌شدارییان كرد له ئاهه‌نگی یادی مه‌ولوودی فه‌خری
كائینات ، له گوندی شه‌كرالی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
، له‌و ئاهه‌نگه‌دا كۆمه‌ڵێك وتار‌و شیعر‌و په‌خشان به
بۆنه‌ی یادی سه‌روه‌رمان خوێندرایه‌وه‌و پاشان عیرفان
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا تیشكی
خسته سه‌ر ئیستیقامه‌و پایه‌داری په‌یامبه‌رو هاوه‌ڵان
له‌سه‌ر دینی خوا‌و به‌رنامه پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام ..
ده‌توانن لێره‌وه گوێ له
وتاره‌كه‌ی
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بگرن
. mp3
به‌شێك
له وتاره‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ئاماده‌كران
ده‌توانی
ئێستا گوێ له‌م وتارانه‌ی
مامۆستا بگری
ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌وڵَ و ئاماده‌كردنی وتاره‌كانی
مامۆستاداین ، خوایاربێت به‌گوێره‌ی ده‌ستكه‌وتن و
په‌یابوونی وتاره‌كان لای هه‌ر به‌رێزێك ده‌یانخه‌ینه
خزمه‌ت به‌رێزتان ، ئه‌وه‌یشی كه ئێستا ئاماده‌كراوه
به‌هۆی خراپی و لاوازی خه‌تی ئینته‌رنێته‌وه
له‌كاره‌كه‌ماندا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین ، به‌هه‌رحاڵ
سوپاس بۆخوا توانرا ئێستا ئه‌م وتارانه ئاماده‌ی
بڵاوكردنه‌وه بكرێن:
-
قورئان به‌ده‌نگی مامۆستا
-
یه‌كتاپه‌رستی - به‌شی یه‌كه‌م
-
یه‌كتاپه‌رستی - به‌شی دووه‌م
-
هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به ده‌ستووری كوردستان
-
هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به ده‌ستووری عێراق
-
هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی سه‌ددام حسێن
-
یه‌كلابوونه‌وه بۆ خودا
-
یادی له‌داییكبوونی پێغه‌مبه‌ر - علیه الصلاة والسلام .
-
ئیسلام ئایینێكی گشتگیره
-
یاسا‌و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیی
-
وه‌حده‌ت و برایه‌تی گه‌لی كورد
-
وه‌فاتی مامۆستای رابه‌ری مه‌زن شێخ عوسمان عبدالعزیز
له‌ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م وتاره‌كانی مامۆستاداین ، هه‌ر به‌رێزێك وتاری
لاده‌ست ده‌كه‌وێت با ئاگادارمان بكاته‌وه .. سوپاسی
هاوكاریتان ده‌كه‌ین .
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د
كاكه مه‌حموود
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی وتاره‌كانی
مامۆستا
سید قطب
گه‌وره‌تره له ره‌خنه گرانی !!!
كورته
وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی كوێرانه ره‌خنه له سید
ده‌گرن
له‌و ماوه‌ی پێشودا
چاوم كه‌وت به كتیبولكه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر شه‌هیدی ئیسلام
و ریگه‌ی یه‌كتاپه‌رستی سه‌ید قطب
دانراوه
به زمانی كوردی له لایه‌ن باوكی حارس ناوێك لیره‌دا
ده‌مه‌وێت به‌كورتی چه‌ند سه‌رنجیكی خوَم بخه‌مه‌روو
هه‌م بتوانم به‌رگریه‌ك له راستی بكه‌م و هه‌ندی
هه‌ڵه‌ی زه‌ق كه برای نوسه‌ر نوسیویه‌تی بیخه‌مه روو
و هه‌م كه‌میك مافی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌ی كه وازی
له‌هه‌موو ژیانی خوَی هێناو ژیانی خوَی دانا له
پیناوی ئه‌م دینه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم و انشاءلله گه‌ر
ده‌رفه‌ت هه‌بێت له داهاتودا به شیوه‌یه‌كی درێژتر
به‌رپه‌رچی ئه‌و بوختان و قسه ناروانه ئه‌ده‌ینه‌وه .
و خاڵیكی تر كه گرنگه به لامه‌وه ئه‌وه‌یه ئیمه
وه‌ك شوینكه‌وتوانی عقیده ی سه‌له‌ف و ئه‌هلی سونه‌ت
ئه‌وه لامان چه‌سپاوه كه زانایانی وه‌ك مالك و شافعی و
بگره هه‌موو زانایان پیداگریان له‌سه‌ر كردوه‌و
دوباره‌یان كردوه‌ته‌وه كه هه‌موو كه‌سێك قسه‌ی راست و
مگابق له‌گه‌ڵ قورئان و سونه‌ت لێ وه‌رده‌گیریت و
هه‌رقسه‌یه‌كیشی پێچه‌وانه بوو وازی لی ده‌هنری ( كل
یؤخذ من كلامه و یترك الا النبی ) و ده‌گونجێت سه‌ید
به‌ره‌حمه‌ت بێت نوسینی هه‌بیت كه ئیمه وه‌ری نه‌گرین
و خوَشی لێ په‌شیمان بوبیته‌وه‌و به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت كه توشی قسه‌یه‌كی بكه‌ین كه ئه‌و
نه‌یكردبێت و گوناهی سه‌ید چیه كه منی خوینه‌ر له
قه‌سه‌كه‌ی باش تێنه‌گه‌ین ؟!! یان رقی شتێكی تری پێ
بفروَشمه‌وه ؟ به‌هه‌ر حاڵ لیره‌وه ئاماژه‌كانم ده‌ست
پێ ده‌كه‌م :
درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه به
PDF
وه‌فایه‌ك بۆ شێخی موجاهید جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی
عبدالعزیز
بسم الله الر حمن الرحیم
من
المؤمنین رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قضی
نحبه
ومنهم من ینتظر وما بدلوا تبدیلا
به‌رێزان
/
بنه‌ماڵه‌و هاوسه‌نگه‌رانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عه‌لی عبدالعزیز
السلام علیكم ورحمة الله
له ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستای
زانا و ئازا و به‌هه‌ڵوێست و ئاوابوونی ئه‌ستێره‌یه‌ك له
ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ی سه‌روه‌رییه‌وه ، دووباره
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی له خۆمان و له ئێوه‌ی به‌رێزو
هه‌موو خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌ك و موسڵمانی كوردستان به‌گشتیی
و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی راده‌گه‌یه‌نین. ئه‌گه‌ر
ئه‌مرۆ ده‌نگ و سه‌دای ئه‌م رابوونه پیرۆزه له هه‌ر
گوند‌و شارێكی ئه‌و ولاَته ده‌بیسترێت - ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش
ئه‌هلی وه‌فا نه‌بین - ئه‌وا خوای گه‌وره‌و بینه‌رو
بیسه‌ر ده‌زانێت ، گه‌وره پیاوانی سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م
رابوونه پشكداری گه‌وره‌ن تیایدا ، رۆژگارێ دینداریی
له‌م ولاَته‌دا وه‌ك پشكۆ خستنه ناو له‌پی ده‌ست وابوو ،
كێ هه‌یه نه‌زانێ، ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه قاره‌مانه چۆن
میحرابی مزگه‌وتی كردبوویه سه‌نگه‌ری جه‌نگ له‌گه‌ڵ
لادان و بێباوه‌ریی و چه‌واشه‌كاریدا. رۆژگارێ ته‌نها
وتنی دروشمێكی ئایینی مه‌ترسی، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌و
ته‌نانه‌ت كوشتنیشی به‌دواوه بوو ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا
جه‌نابی مامۆستا نه‌ك هه‌ر نه‌ترسا به‌ڵكو بوو بوویه
چه‌تری ئه‌و لاوانه‌ی كه شوێنكه‌وتووی راسته‌قینه‌ی
ئیسلام بوون. رۆژگارێ تر له‌سه‌ر داوای خوێندن به‌زمانی
كوردی به‌ده‌یان لاوی هه‌ڵه‌بجه راپێچی زیندان و لێدان
ده‌كران ، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و بوو به‌بێ ئینتیمای سیاسیی
هه‌ره‌شه‌ی له به‌رپرسان ده‌كرد و به‌ده‌ستی خاڵی
ده‌یترساندن و ناچاری ده‌ركردن به ئازاد كردنیان ،
كاتێكیش كه زانی گه‌له‌كه‌ی له ئازاردایه‌و
هه‌ره‌شه‌ی قه‌لاچۆكردنی لێده‌كرێت ، نه‌یتوانی وه‌كو
زۆر كه‌س ئه‌و جۆره ژان و ژیانه قبوڵ بكات و رێگه‌ی
جیهادو تێكۆشانی گرته‌به‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند زانا‌و
كه‌سایه‌تییه‌كی تری ناوچه‌كه وه‌ك جه‌نابی مامۆستا
مه‌لا عوسمان عبدالعزیز و مامۆستا مه‌لائه‌حمه‌د كاكه
مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بن ، ئه‌وه‌شیان بۆیه كرد
له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئیسلام و میلله‌ته‌وه هه‌تا
شه‌هید بوون به‌رده‌وام بوون ، به‌لاَم ویستی خوا وابوو
خالید ئاسا له‌سه‌ر جێگه‌دا ماڵئاواییان لێكردین.
كۆچی زانا ، كوژانه‌وه‌ی چرایه‌كه له‌شه‌وێكی پڕ له
گومڕاییدا ، به‌لاَم ئێمه‌ی موسڵمان ئه‌و راستییه
ده‌زانین كه جیهانی بوون موڵكی خوای گه‌وره‌و
په‌روه‌ردگاره ، ئێمه دڵۆپێكین له ئۆقیانووسی
بوونه‌وه‌ر ، بۆئه‌وانه‌ی كو خودایان خۆش ده‌وێ و
ژیانیانی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن چ له‌دنیاو چ له دوارۆژدا ،
ئه‌وانه هه‌میشه به‌هێزن و له ئاكامی كاریان ناترسن و
چونكه دروستكه‌ری بوونه‌وه‌ر رێنماو گه‌وره‌یانه ،
بۆیه له كاتی كۆچی خۆشه‌ویستانماندا دڵته‌نگیمان
به‌وه ده‌ڕه‌وێنینه‌وه كه ده‌ڵێین:
[ إنا لله و إنا إلیه را‌جعون ] خوای گه‌وره پله‌ی
جه‌نابی مامۆستا به‌رز بكاته‌وه‌و جێگه‌ی چۆڵی پڕ
بكاته‌وه .
والسلام علیكم و رحمة الله
خانه‌واده‌و كوڕانی مامۆستای كۆچكردوو
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
10 – ڕه‌بیعی یه‌كه‌م- 1429
18/ئـــازار/2008
هه‌ڵه‌بجه
پێَناسی میلله‌تی موسوڵمانی كورد
له یاده‌وه‌ری بیسته‌مین ساڵی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا هه‌ڵه‌بجه
ئه‌و برینه سه‌خته‌یه كه‌له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ناونووس
كراوه‌و تارۆژی دوایی له‌یاد ناچێت
، هه‌ڵه‌بجه ئه‌وكاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یه‌كه‌رۆژ به‌رۆژو
هه‌فته به‌هه‌فته‌و مانگ به‌مانگ و ساڵ به‌ساڵ برینی
ده‌كولێته‌وه‌و سارێژ نابێت ، چونكه به‌ته‌نهاو ته‌نها
خاوه‌نی زیاتر له 5000 هه‌زار شه‌هیده‌و پتر له سه‌دان
كه‌سیش تائیستا به‌وكاره‌ساته‌یه تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیی
بێ چاره‌سه‌ر هاتوون ، هه‌ڵه‌بجه ئه‌و مه‌یدانه‌بوو
كه‌بوو بوویه جێگای ململانێی ناحه‌قی زۆرداران دژی
هاولاَتیانی بێ ده‌ره‌تانی ، كه‌چه‌ندین چه‌كی نوێی
سه‌رده‌می قه‌ده‌غه‌كراوی تێدا تاقی كرایه‌وه ،
هه‌ڵه‌بجه مینبه‌ری حه‌ق وێژیی و قه‌ڵغانی پۆلاَیینی
موسوڵمانان بوو ، هه‌ڵه‌بجه زێدی چه‌ندین زانای به‌توانای
موجاهیدو له‌خواترس بوو ، كه‌به‌رده‌وام له‌دژایه‌تیی
ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ناو عێراقدا ده‌ستی بالاَو
دیاریان هه‌بووه‌و به‌ره‌نگاریی زوڵَم و سته‌می
ده‌سه‌لاَتدارانییان كردووه ،به‌تایبه‌ت دار‌و ده‌سته‌ی
سه‌دام حسێنی خوێنخۆرو مێژوو خوێناوی به‌خوێنی میلله‌تی
كوردی موسوڵمان ، كه‌سوپاسی بێ پایان بۆخاوه‌نی هه‌موو
بوونه‌وه‌ر ئێستا زه‌لیلی ژێر ده‌ستی دوژمنانیه‌تی ،
هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شاره‌یه كه‌په‌یمانی به‌خودای خۆی داوه
به‌رده‌وام ئالاَی ( لااله الاالله محمد رسول الله ) تێیدا
به‌رزو شه‌كاوه‌بێت ، هه‌زاران سلاَویش له‌گیانی پاكی
شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
لايؤمن
احدكم حتي اكون احب اليه من ولده و والده والناس اجمعين
- اخرجه البخارى.
به‌ناونوسینت ببه به‌پاڵپشتی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت
سایه فارس- به‌ڕێزانم هیوادارم هه‌ركه‌سێ كه
ئه‌م نامه‌یه ده‌خوێنێته‌وه ده‌نگ بدات بۆ كۆتایی هێنان
به گاڵته‌جاڕی و شێواندن و قسه ووتن به پێشه‌وای
مرۆڤایه‌تی (محمد)
درودی
خوای له‌سه‌ر بێت .... چه‌ند كه‌سێك هه‌ستاون به‌دانانی
ژوورێك له به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی (پاڵتاك) بۆ
گفتووگۆكردن له‌سه‌ر گاڵته‌كردن به پێغه‌مبه‌ری خوا به
وێنه و نامه.... حسبی الله و نعم الوكیل ... ئه‌مه‌ش بۆ
زیاتر له (100000) كه‌س ده‌نێررێت ڕۆژانه ... به‌ڵام
چه‌ند گه‌نجێكی به‌غیره‌تی ئه‌م دینه هه‌ستاون به
پێشكه‌ش كردنی سكاڵایه‌ك بۆ شه‌ریكه‌ی پاڵتاك،وه‌ڵامی
ئه‌وانیش بۆ لابردنی ئه‌ك ژووره ئه‌وه‌یه كه (4)ملیۆن
كه‌س ده‌نگ بدات بۆ لابردن و داخستنی ئه‌م ژووره...
له‌وانه‌یه مه‌ست له 4 ملیۆن ده‌نگ ئه‌وه‌بێت كه وامان
لێبكات نه‌توانین ئه‌و هه‌موو ده‌نگه كۆ بكه‌ینه‌وه
هه‌تا دانه‌خرێت..... به‌ڵام ئێمه بۆیان ده‌سه‌لمێنین هیچ
شتێك نابێته ڕێگر له‌سه‌رخستنی گه‌وره‌ترین و باشترین
پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی كه دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر و
دواهه‌مین په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره‌یه بۆ
مرۆڤایه‌تی... ئه‌وه‌ی داواكراوه له ئێوه ئه‌وه‌یه
كه ده‌نگ بده‌ن به‌م شێوه‌یه :
یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م لینكه بكه‌یته‌وه :
كلیك بكه
دووه‌م
هه‌نگاو ئه‌وه‌یه
به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و لینكه له خواره‌وه‌ی لاكێشه‌یه‌ك
دێت تیایدا نوسراوه :
. click here to sign petition كاتێك كلیك له‌سه‌ر
لاكێشه‌كه ده‌كه‌یت په‌ڕه‌یك ده‌كرێته‌وه كه ئه‌م
زانیاریانه‌ی داوه :
ناوName
ناونیشانی ئیمه‌یله‌كه‌تEmail Address
ئه‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژیت Location
ته‌مه‌نAge
به پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و لاكێشانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ر
داواكاریه‌ك دراوه ده‌بێت. پاشان وه‌ره خواره‌وه‌ی
په‌ڕه‌كه ده‌بینیت لاكێشه‌یه‌كی تر هه‌یه و تیایدا
نووسراوه :
Preview your signnature
به‌كلیك كردن له‌سه‌ری په‌ڕه‌یه‌كی تر ده‌كرێته‌وه،
به‌هه‌مان شێوه له خواره‌وه‌یدا له‌ناو لاكێشه‌یه‌ك
نووسراوه:
Approve signature
به كلیك كردن له‌سه‌ری،ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌نگت
داوه بۆ داخستنی ئه‌و ژووره..
هیوادارم به‌پێی توانا ئه‌م لینكه له هه‌موو پێگه و
مه‌كۆكاندا بڵاو بكرێته‌وه،ئینشاالله پاداشتتان بۆ
ده‌نوسرێت ...... خۆزگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته
ده‌خوێننه‌وه ده‌نگی خۆیان ده‌خسته پاڵ ئه‌و
موسڵمانانه‌ی كه به‌م كاره جوانه هه‌ستاون.... خۆم و
دایك و باوكم به قوربانت بین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری
خوا......ئه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌سۆزه‌ی كه
ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌مه‌رگیش دا ئێمه‌ت بیر نه‌چووه .....
ته‌نانه‌ت له ناڕه‌حه‌ترین و قورس ترین كاتتدا كه ڕۆژی
قیامه‌ته به سۆز و ڕه‌حمه‌ته بێ وێنه‌كه‌ته‌وه
دووباره فریامان ده‌كه‌ویته‌وه..... ئایا شایه‌نی
ئه‌وه نیت 5 خوله‌ك له‌كاتی خۆمانت بۆ ته‌رخان بكه‌ین؟؟
تكاتان لێ ده‌كه‌م ... ده‌نگ بده‌ن بۆ داخستنی ئه‌م
ژووره و كۆتایی هێنان به ئازاردانی پێشه‌وای
مرۆڤایه‌تی ..... دژی ناحه‌زان و داخ له‌دڵانی ئه‌م
ئاینه و دوژمنانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی
سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.... من سوپاس و ستایشم ناوێت
.... ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه ده‌نگ بده‌یت ... به‌م
كاره هه‌سته ئه‌گه‌ر یه‌كجاریش بێت له
ژیانتدا..تكایه... بیر له‌وه بكه‌ره‌وه چۆن له ڕۆژی
قیامه‌ت دا ڕووی ئه‌وه‌ت هه‌یه سه‌یری پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم) بكه‌ی؟؟ كه‌واته ده‌نگی بۆ بده و
ببه به‌سه‌رخه‌ری پێشه‌واكه‌ت.... من سوپاسی هه‌مووتان
ده‌كه‌م.
و اخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین
سه‌رچاوه: nlpnote
ماڵپه‌ری
مامۆستا گۆڤاری په‌یامی خوشكان بڵاو ده‌كاته‌وه
گۆڤاری خوشكان سه‌ر له‌نوێ چاپ و بڵاو كرایه‌وه
دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری
په‌یامی
خوشكان له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له خوشكانی موسڵمان و
خه‌مخۆری رابوونی ئیسلامیی له كوردستان ، دوای ماوه‌یه‌ك
له وه‌ستان ئه‌و ده‌سته خوشكه سه‌ر له‌نوێ بریاری
كاركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌یانداو ئێستا سوپاس بۆ
خوا له به‌رگێكی قه‌شه‌نگ و به بابه‌تی به‌هێزو به‌سوود
كه‌وته‌وه به‌ردیدی خوێنه‌رانی ، ئێمه‌ش له ماڵپه‌ری
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌وه دوای
وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری په‌یامی خوشكان
بریارماندا له ماڵپه‌ری مامۆستادا گۆڤاره‌كه‌یان بۆ بڵاو
بكه‌ینه‌وه .. به‌هیوای سوود و كه‌ڵك وه‌رگرتن له
گۆڤاره‌كه‌و ئه‌جرو پاداشتیش بۆ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
كاكه مه‌حموود .. ئێمه‌ش وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ماڵپه‌ری مامۆستا دۆعای خێر‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی گۆڤاری په‌یامی خوشكان ده‌كه‌ین ..
ده‌توانن له لای راستی ماڵپه‌ره‌كه‌وه گۆڤاره‌كه
بخوێننه‌وه .
کوشتنی گه‌وره‌ترین ئیرهابی له‌لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه!
سه‌رده‌م سه‌رده‌می
خه‌جاڵه‌تیه‌و رۆژگار رۆژگاری بێ شه‌هامه‌تی !
ئیسلام په‌یك – سابیر سه‌عید-
سه‌رده‌م سه‌رده‌می خه‌جاڵه‌تیه‌و رۆژگار رۆژگاری بێ
شه‌هامه‌تی !
ئیتر هه‌رچی روویدا مه‌پرسن چۆن وبۆچی و له‌به‌رچی؟ چونکه
سه‌رده‌مه‌که ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌تی و ئه‌و ناوه
وه‌ڵامه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پرسیارگه‌لێک دروست
ده‌که‌ن لای که‌سانی گیر خواردوو به‌ده‌ست پیاوانی هه‌ڵگری
بیر و ره‌فتاری خه‌جاڵه‌تیه‌وه به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و
بێباکیه‌وه. به‌ڵێ له رۆژگاری وادا قسه نه‌ک هه‌زاره
بگره زۆر زیاتره و به‌ڵام مه‌خابن هه‌مووی بێکاره ،
ده‌نا ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌کی زۆر که‌میش له‌و قسانه‌ی رۆژانه
له هۆیه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه به‌کار
بوونایه ، ده‌بووایه دڵه به‌به‌ردبووه‌کانی له‌ت
بکردایه‌و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی لێ بکه‌وتایه‌ته‌وه. یان
هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌سانی دژه خه‌جاڵه‌تی تۆزقاڵێک
باڵاده‌ست بوونایه به‌ڕووی خه‌جاڵه‌تپه‌روه‌راندا . زۆر
زیاتر و زیاتر له‌وه‌ی من له‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه
نوسیم و ، چه‌ندان و چه‌ندان له‌وه‌ش پتر که له‌ناخمدا
ماوه و ، فراوانتریش له‌وه‌ی له ئه‌ندێشه‌ی هه‌ر یه‌ک
له ئێوه‌شدا له کاردانه‌وه‌ی وشه‌کانی مندا دێته
ئاراوه ، له هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌رتر بینینی خودی
ئه‌و وێنه‌یه‌یه که سه‌ر له‌نوێ زامی عومه‌ری خاوه‌ر و
کۆرپه‌که‌یی له دڵمدا کولانده‌وه‌و گۆمی فرمێسکی
قه‌تیسماوی چاوه‌کانمی شڵه‌قانده‌وه . پێش بینینی
وێنه‌که حه‌ز ده‌که‌م هێنده‌ی وروژمی په‌نگخواردووی ناخم
و پڕاو پڕ به گه‌رووم هاوار بکه‌م به رووی ئه‌ڵقه له
گوێکانی سه‌رانی خه‌جاڵه‌تیدا که ئه‌مه‌ریکا رابه‌ریانه
و ئیسرائیلیش سه‌رمه‌شقیانه ..بڵێم خوا رۆژی کۆتاتان نزیک
بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌یبینن کۆرپه‌یه‌کی 5 مانگانه‌ی
شه‌هیدی موشه‌کی فڕۆکه ئه‌مه‌ریکیه‌کانی ئیسرائیله که
هۆی کوشتنی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ک سبه‌ی ببێته گه‌وره‌ترین
ئیرهابی . که یه‌کێکه له‌و حه‌وت منداڵه‌ی له رۆژانی
چوار شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه 27-28/02/2008 به هێرشه‌کانی
مافی مرۆڤ و ئاشتی جیهانی شه‌هید بوون. ئیتر خه‌جاڵه‌تی بۆ
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی
عه‌ره‌بی و ..........هتد
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی
م. عومه‌ر چنگیانیی و چه‌ند سه‌رنجێك
شیكارییه‌كی
زانستییانه‌یه له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی
عائیشه‌ی دایكی موسڵمانان
سه‌یری به‌رنامه‌ی ئاین وكۆمه‌ڵم ده‌كرد، دیاربوو
ئه‌ڵقه‌یه‌كی تایبه‌تبوو به‌خۆشه‌ویستی، خاوه‌نی به‌رنامه
كاك عومر جنگیانی، له هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌بوو كه
خۆشه‌ویستی له‌ئیسلام ڕێی پێدراوه، خۆشه‌ویستی نێوان كچ
وكور، بێگومان ئیسلام هه‌رهه‌مووی
خۆشه‌ویستییه،خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشه‌ویستی
ئیسلام وموسڵمانان،خۆشه‌ویستی خیزان خۆشه‌ویستی دایك و
براو كه‌س وكارو .....هتد، به‌ڵام كاك عومه‌ر دیاربوو
به‌رنامه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی به‌ناو(جه‌ژنی خۆشه‌ویستی) بوو،
كه‌پێشتریش به‌م بۆنه‌یه‌وه میوانی به‌رنامه‌یه‌كی
تایبه‌ت بووه، به‌هه‌رحال من لێره‌دا باسی بابه‌تی
خۆشه‌ویستی ناكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، زۆری
له‌سه‌رنوسراوه‌و حوكمی شه‌رعیش تێیدا روون وئاشكرایه،
به‌ڵام كاك عومر دیاربوو که زۆر گه‌ڕابوو به‌دوای نه‌سێك
و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی كچ وكوڕ ده‌ستی
نه‌كه‌وتبو كه‌بێگومانیش به‌ڵگه‌ی وای ده‌ستناكه‌وێ، ناچار
په‌نای بردبووه سه‌ر ئه‌سه‌رێک (الأثر) گوایه له‌دایكی
بڕواداران عائیشه گێڕدراوه‌ته‌وه ،كه‌ئه‌مه‌یه
مه‌به‌ستی من لێره قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
..
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه بخوێنه‌وه
وه‌لاَمێك
بۆ به‌رنامه‌كه‌ی مامۆستا عومه‌ر چنگیانی
سه‌باره‌ت به‌رۆژی 14-2- ى رۆژی (ڤالانتاین)
نووسینی/ باوكی مه‌ریه‌م
خه‌لیفه‌ی چواره‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ، علی بن أبی طالب
وتوویه تی : حدثوا الناس بما یعرفون ، أتحبّون أن یكذّب الله ورسوله؟.
له‌م رۆژانه‌دا تالبێكی عیلم وتی : شه‌وی رابردوو كه‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز ، مامۆستا عومه‌ر چنگیانی و
به‌رپرسێكی حكومی وكوَمه‌ڵناسێكی بانگهێشت كردبوو بۆ
ستۆدیۆ . پاشان وتی : مامۆستا عومه‌ر چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی
باس كرد‌و هه‌ندێك قسه‌شی كرد كه جێگه‌ی باس و قسه
له‌سه‌ركردن و تێڕامان بوون . وه جگه له‌وه چه‌ند
تێبینی و سه‌رنجێكیشی له‌سه‌ر قسه‌كانی هه‌بوو ، هه‌روه‌ها
وتیشی مامۆستا عومه‌ر وتویه‌تی : زور شت هه‌یه كه
مامۆستایانی ئایینی باسیان نه‌كردووه . دواتریش وتی :
مامۆستا (به‌شیر)یش موداخه‌له‌ی كردووه و ئینجا داوای له
ناوبراو كردووه كه نموونه‌یه‌ك له سه‌ر قسه‌كه‌ی
بهێنێته‌وه ، ئه‌ویش وه‌ك نموونه فه‌رموده‌یه‌كی باس
كردووه گوایه كه عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران كچۆڵه‌یه‌كی
رازاندووه‌ته‌وه وگه‌ڕاندوویه‌تی و وتوویه‌تی : ( لعلّنا
نصید بها بعض فتیان قریش )
...
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه بخوێنه‌وه

دینداریی ئینته‌رنێت و برایه‌تی دینی
ئینته‌رنێت یه‌كێكه له‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای مه‌زن
شاره‌زایانی ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌می بۆ هیدایه‌ت
داوه .. ئه‌م نیعمه‌ته‌ش وه‌كو نیعمه‌ته‌كانی
دیكه ده‌یان لقی تری لێ جوێ ده‌بێته‌وه ، له
خوێندنه‌وه‌و نووسین و بڵاو كردنه‌وه‌و گوێ گرتن و
قسه‌كردن و دیتن و نیشاندان و .. هتد دكتۆرا
نامه‌كه‌ی محمد تامالتی رۆژنامه‌نووسی جه‌زائیری
ده‌یسه‌لمێنێت كه ئیسلامیه‌كان یه‌كه‌مین پۆله
خه‌ڵكی ووڵاتانی خۆیانن كه زۆرترین رێژه سوودی
لێ وه‌رده‌گرن و ده‌یخه‌نه خزمه‌ت بانگه‌وازو
كاری ئیسلامیانه‌وه .. تاماڵت ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت
لاپه‌ڕه سێكسیه‌كانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و
رێژه‌یه .. ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێكی تره كه ده‌بێ
شوكرانه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی
تێبینی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئینته‌رنێت هه‌ر
وه‌كو كتێبی جاران رۆشنبیرییت ده‌داتێ بێ ئه‌وه‌ی
چۆنیه‌تی دینداریت فێر كات .. چونكه دینداریی
بریتی نیه له زۆری رۆشنبیری و عیلمی شه‌رعیت ،
به‌ڵكو بریتیه له زۆری خوا خۆشوویستن و زۆری
پابه‌ندبوونت به شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه ..
درێژه‌ی بابه‌ت>>>
ووشه‌ی کورد هه‌ر ووشه‌یه‌کم به‌رچاو ده‌که‌وت... مێشک
و بیرم نه‌ده‌سره‌وت... وای پێ خۆش بوو
له‌فه‌رهه‌نگا... ئه‌م ووشه‌یه شه‌ن و که‌و
کا... ریچه‌ڵۆکی شیکاته‌وه... واتاکه‌ی لێک
بداته‌وه... لای ماموستایانی
زمانه‌وان... بیباته بنج و بنا‌وان... له پڕ
روژیً ووشه‌ی کوردم وه‌به‌رده‌س که‌وت... دیسان
مێشک و بیرم نه‌سره‌وت... فه‌رهه‌نگۆکێ گچکه‌ی خڕم
هه‌بوو، پڕم دایه... وام زانی مه‌ش وه‌کوو وانی
دیکه وایه... واتاکه‌ی له‌م خڕه دایه... که‌چی
له‌م په‌ڕ هه‌تا ئه‌و په‌ڕ، ته‌قه‌ڕاو و کێوماڵم
کرد... نه‌م دیته‌وه، تێیدا نه‌بوو، په‌یم
به‌ماناکه‌ی نه‌برد... په‌ڕاوخانه‌ی هه‌موو
دۆستێکم پشکنی... باڵا پیاوێ فه‌رهه‌نگم لای خۆ
هه‌ڵچنی... یه‌ک له دوای یه‌ک، ته‌قه‌م
هه‌ڵده‌ساند له بنی... تێیدا نه‌بوو، نه‌م
دیته‌وه... گرفتار بووم به‌ده‌س ئه‌م ووشه و پیته‌وه..
درێژه‌ی بابه‌ت>>> |