|
له ساڵیادی
سه‌فه‌ركردنیدا : زانای ده‌ست به قه‌ڵه‌م ئه‌و شۆڕه سواره‌ی تفه‌نگ و
وشه‌ی پێكه‌وه گرێدابوو ..
ئاری مه‌لا
له‌تیفی بامۆكی
یه‌كیَك له خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی به‌ڕیَز زانای پایه‌به‌رزو شیَخی
موجاهید مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ئه‌وه‌بوو كه توانی له‌ته‌مه‌نی
خۆیدا دنیای جیهاد و خویَن و ڕشتنی عاره‌ق له‌گه‌ڵ نوسین و زانست و
قه‌ڵه‌مدا گریَ بدات و به په‌روه‌رده‌و پیَگه‌یاندن و به جیهاد و
تیَكۆشان وه‌كو دوو ڕه‌وتی سه‌ره‌كیی و
گرنگی بانگ كردنی ئیسلامیی و كاری ئیسلامیی گریَ بدات و له هیچ یه‌كیَكیان
خه‌مسارد و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بیَت و هه‌ردوو بواره‌كه به هه‌ند بگری. ئه‌و
ویَنه‌یه‌ی كه له‌به‌رچاوتاندایه ساڵانی كۆتایی هه‌شتاكانه كاتی به‌ڕیَز
مامۆستا وه‌كو ریَبه‌ریَكی چاو نه‌ترس له شاخه‌كانی كوردستاندا
پیَشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه ریَنمونیی ده‌كات و رایان ده‌هیَنی له‌سه‌ر
جیهاد و خویَنڕشتن له‌پیَناوی خوا‌و پیَغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا. دیاره مامۆستا
پله‌ی جیهادی بوونی تا ئه‌و ڕاده‌یه بوو كه هه‌ر زوو له‌كۆنگره‌كانی
بزووتنه‌وه‌دا بوویه جیَ متمانه‌ی ئه‌ندامانی پاڵیَوراوی حیزب و هه‌ر زوو
به زوو بوویه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌پاشانیش
هه‌ڵبژیَررا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. ئیدی بڕینی ئه‌وقۆناغه به‌و
شیَوه خیَراییه، نیشانه‌ی گه‌شتن بوو به‌پله‌ی موجاهیدیَكی سه‌ر ڕاست و
خواناس، بۆیه له‌حیزبیَكی چه‌كداری حه‌ساس و گرنگیشدا ده‌بیَته ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی به‌ته‌مه‌نیَكی كه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی پڕه
له قوربانیی و نه‌سره‌وتن و ماندوونه‌بوون و به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا
شه‌ونخونیی و ئازار و ئه‌زیه‌تیَكی بی شومار.
ئه‌و له ڕی رۆشتن و هه‌یكه‌ل و جل و به‌رگ و ریش و سیواك و تفه‌نگ و
قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه دیاربوو كه ده‌بیَته مامۆستایه‌ك كه له‌بیرناكریَ
له‌كۆڕ و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا ، له‌هه‌مانكاتیشدا له حیزبیشدا
ده‌بیَته پیَشه‌نگیَكی دیار و پشت ده‌به‌ستریَ به‌لیَدوان و بیركردنه‌وه‌و
ڕامان و سه‌رنج و نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی. ئاخر مامۆستایه‌ك ئه‌و هه‌موو
وتار و ئه‌وهه‌موو نوسین و ئه‌و هه‌موو كتیَبه چاپكراوه‌ی له بواری
ئایینیی و ئیشكردن له‌كاری ئیسلامی‌دا هه‌بیَ ، هه‌ر ده‌بیَ له‌بیر نه‌كریَ
هه‌ر ده‌بیَ ببیَته جیَی متمانه‌ی هه‌موولایه‌ك. هه‌ر بۆیه سه‌ركردایه‌تی
بزووتنه‌وه‌و مه‌كته‌بی سیاسیش تا ڕۆژی مردنی به ڕه‌مزی بزووتنه‌وه‌و
به‌رگریی و مقاوه‌مه‌ت و جیهادیان ده‌زانی.له‌لایكی دیكه‌شه‌وه سیفه‌تی
سه‌ركرده‌ی تیَدا بوو ئه‌و سیفه‌ته‌ی كه ناترسیَ و له هیچ شتیَ سڵ ناكات
و ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكیَ بیَ بیری لیَ نه‌كاته‌وه، به‌ڵگه‌و
دیكۆمیَنته‌كانی بزووتنه‌وه‌ش له رابردوودا به‌تایبه‌ت كه‌ڤاڵ و ویَنه‌كان
و نوسین و به‌رهه‌مه‌كان شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌ن، ئه‌و ویَنه‌یه‌ش كه
له‌به‌رچاوتاندایه كۆتایی هه‌شتاكانه نه‌ك سه‌ره‌تای دووهه‌زار و حه‌وت!
چونكه له‌سه‌رده‌میَكدا ریَبه‌ری گه‌لیَكی په‌ژمورده‌و هیلاك و ماندوبووه
زۆریَك خه‌ڵك له‌سه‌ر دۆشه‌كه‌ی گه‌رم و نه‌رم پاڵیان لیَداوه‌ته‌وه‌و خه‌و
بردونیه‌ته‌وه، ئه‌وكاتانه‌ی كه مامۆستا فیشه‌كی به به‌عسه‌وه ناوه
خه‌ڵكیَكی زۆر له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئالكی خواردووه، ئه‌و
رۆژه‌ی مامۆستا به تفه‌نگه مزه‌لیی و به‌ده‌مانچه چوارده‌خۆره‌كه‌ی كه
له‌شه‌ڕا گرتبووی به‌ره‌و ڕووی جه‌للاده‌كانی سوپای عیَراق ده‌وه‌ستایه‌وه
هه‌ر ئه‌وكاتانه شتیَك نه‌بوو ناوی حكومه‌تی هه‌ریَم و ناوی په‌رله‌مان و
شتیَك نه‌بوو ناوی داهاتی كوردستان و شتیَك نه‌بوو ناوی بودجه‌و شتیَك
نه‌بوو ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شتیَك نه‌بوو ناوی ده‌ستوور بیَت، وه
شتیَكیش نه‌بوو ناوی هه‌ڵبژاردن بیَت. ئه‌وكاته بزووتنه‌وه خه‌ڵكی وه‌كو
مامۆستای هه‌بووه كه ته‌نها تۆزی پیَڵاوه‌كانیان سه‌روه‌ت و سامانی
عیَراقی هیَناوه، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
ده‌یان مامۆستای وه‌كو مامۆستا ئه‌حمه‌دی تیَدایه‌و له‌هه‌موو سامان و
خیَرو بیَریَكی ئه‌م نیشتمانه بیَ به‌شه، به‌ڵام هه‌موولا ئه‌بیَ دڵنیابن
و رۆحی مامۆستاش ئیَسته له‌نیَو گڵی پیرۆزی گوڵاندا ئه‌بیَ ئاسووده‌بیَ
كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی رۆژیَ له رۆژان سه‌ر دانانه‌ویَنیَ بۆ ته‌نها
دیناریَك نه‌ك ئه‌و هه‌موو بودجه‌و نه‌سریه‌و پاره‌كاشه‌ی كه مانگانه
ئه‌به‌خشریَته‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ند و حیزب و شویَنه جیاجیاكانی ئه‌م
وڵاته‌دا.
شیَخی موجاهیدیش هه‌ر ئه‌بی دڵنیابی كه له به‌هه‌شت فریشته‌كان دیَن و
وه‌ك ئه‌م چاوپیَكه‌وتنه‌ی بڵاوكراوه‌ی (النفیر) كه ساڵی (1990)
بزووتنه‌وه ده‌ریده‌كرد ئاوه‌ها له‌ویَش چاویَكه‌وتنیَكی گشتی ساز بكات و
یه‌كی له‌خاڵه‌كانیشی باسی بزووتنه‌وه‌بیَ.
|