كورانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
به‌هاورێیه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری باسك
به‌جیا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و
به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكرات و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی
و زانا‌و ناوداری شاری هه‌ولێرییان به‌سه‌ر كرده‌وه .
* رۆژی شه‌ممه 20
زیلحه‌ججه‌ی 1428 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 29 - 12 - 2007 له‌سه‌ردانێكیاندا بۆ شاری
هه‌ولێر
كورانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی
كه‌پێكهاتبوون له به‌رێزان كاك فاروق ئه‌حمه‌د كاكه محموود ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی باسك له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كاك مه‌لاعیرفان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی و مامۆستا سوهه‌یب و كاك محمد سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی
هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان كرد له‌شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن به‌رێزان مامۆستا
عبدالله وه‌رتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی شاری هه‌ولێر
و كاك ئاسۆ پیرباب و كاك رزگار خۆشناو مامۆستا ساڵه‌ح ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو چه‌ند
برایه‌كی تره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیكران و دواتر له‌دانیشتنێكدا تیشك خرایه سه‌ر
كاروباری ناوخۆی باسك و به‌تایبه‌تی ناوخۆی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێرو هیوای
سه‌ركه‌وتنیان بۆ برایانی مه‌ڵبه‌ند خواست .. دواتر سه‌ردانی رادیۆی ده‌نگی
ئیسلامی‌یان كرد‌و له نزیكه‌وه له كاروچالاكی برایانی رادیۆ به‌ئاگابوون و هیوای
سه‌ركه‌وتنیان بۆ رادیۆی ده‌نگی ئیسلام و كارمه‌ندانی ئه‌و رادیۆیه خواست .. پاشان
به‌بۆنه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی مامۆستاعبدالله وه‌رتی له ماڵی خودا له‌مه‌ككه‌ی پیرۆز
سه‌ردانی مامۆستایان كرد‌و پیرۆزباییان لێكرد‌و هیوای ته‌مه‌ندرێژیی و سه‌ركه‌وتنیان
بۆ خواست ..
* رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری
21 زیلحه‌ججه‌ی 1428 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 30 - 12 - 2007 زاینیی كورانی جه‌نابی
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تیی كه پێكهاتبوون له به‌رێزان
كاك فاروق ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود و كاك مه‌لا عیرفان و
مامۆستا سوهه‌یب و كاك
محمد و به‌هاورێیه‌تیی به‌رێزان كاك سه‌رباز خۆشناوه‌تیی و كاك رزگار خۆشناو‌و كاك
ئاسۆ پیرباب ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سه‌ردانی
به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محمد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی
ئیسلامیییان كرد له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو له‌شاری هه‌ولێر ،
سه‌ره‌تا وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رێز ئه‌مینداری
گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی و مامۆستا عمر ئیسماعیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
یه‌كگرتوو حاجی هه‌ڵكه‌وت سكرتێری ئه‌مینداری گشتیی به‌گه‌رمی پێشوازیكران ، پاشان
كورانی جه‌نابی مامۆستای ره‌حمه‌تیی ئه‌حمه‌د كاكه محموود سوپاس و پێزانینی خۆیان
و بنه‌ماڵه‌كه‌یان گه‌یانده جه‌نابی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محمد به‌بۆنه‌ی هاوكاریی
و به‌ده‌مه‌وه بوونی به‌رێزییان له كاتی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه
محمووداو دواتر ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی به‌درێژه له‌سه‌ر ژیان و
كه‌سایه‌تیی و لێهاتوویی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محموود دواو هیوای خواست كه
كورانی مامۆستا‌و هاوبیرانی مامۆستاش ئه‌و رێره‌وه به‌ر نه‌ده‌ن و له‌سه‌ر نه‌هج و
ئه‌خلاقییاتی مامۆستای ره‌حمه‌تی برۆن ، وه‌هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتی: له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی وه‌ك جه‌نابی مامۆستا
مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه له‌نیو رابوونی ئیسلامیداو هیوایان خواست
كه‌خوای گه‌وره ئه‌و كه‌لێنه‌یه بۆ رابوونی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی پر بكاته‌وه .. له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری دانیشتنه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر
بارودۆخی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و هه‌ردوولا راو بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌وه
ئاڵوگۆر كرد‌و دواتر كورانی مامۆستا دووباره سوپاسی مامۆستایان كرد‌و هیوای
ته‌مه‌ندرێژییان بۆ خواست ..

* وه هه‌روه‌ها رۆژی 20 زیلحه‌ججه‌ی 1428 كۆچی به‌رامبه‌ر به 29-12-2007 زاینیی كورانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محموود و به‌هاورێیه‌تی برایانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان كرد له بینایه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له شاری هه‌ولێرو به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌میری كۆمه‌ڵ و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌بێكی ئه‌میر به‌گه‌رمی پێشوازیی كران و له دانیشتنێكی دۆستانه‌و برایانه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر رۆڵی به‌رچاوی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محموودییان له هه‌رسێ رووی بانگه‌وازو هیجره‌ت و جیهاد به‌رز نرخاند‌و پاشان كورانی مامۆستاش سوپاسی به‌رێزییان كرد‌و ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه كه مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی هه‌میشه خه‌مخۆری یه‌كریزیی و برایه‌تیی نێو لایه‌نه ئیسلامییه‌كان بووه‌و هیوایان خواست كه ئاواتی جه‌نابی مامۆستا بهێنرێته دیی و پاشان نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نیی ئیسلامیی كوردستانییان به هه‌نگاوێكی مێژوویی وه‌سف كرد‌و داوایان كرد كه هه‌نگاوی به‌رچاتر له‌وباره‌وه بنرێت .. دواتر به‌رێزه‌وه به‌رێخران ..

* هه‌رهه‌مان رۆژ كاتژمێر 4 چواری سه‌ر له‌ئێواره كورانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌محوودی ره‌حمه‌تیی به‌هاورێه‌تیی چه‌ند ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكی باسك سه‌ردانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانییان كرد له‌باره‌گای لق له‌شاری هه‌ولێر ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێز كاك پشتیوان سادق به‌رپرسی لقی دوو به‌گه‌رمی پێشوازیكران و پاشان به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكرات سوپاسی وه‌فدی ناوبرایان كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و پاشان له دانیشتنێكدا تیشك خرایه سه‌ر باروودۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها باس له باروودۆخی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كرا‌و وه‌فدی باسك چه‌ندین خاڵی گرنگییان بۆ به‌رێزییان ررونكرده‌وه‌و سوپاسی به‌رێزیان كرد سه‌باره‌ت به هاوكاریی و دلسۆزییان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان باسك و پارتی دیموكرات و دواتر به‌رێزیان به‌ڵێنی هاوكاریی و پشتگیری خۆیان بۆ باسك و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه و پاشان وه‌فدی باسك به‌رێزه‌وه به‌رێخران ..
* هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ شاری هه‌ولێر كورانی مامۆستا ئه‌حمه‌ی ره‌حمه‌تی به‌هاورێیه‌تی برایانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر چه‌ندین كه‌سایه‌تیی زانا‌و ناودارانی شاری هه‌ولێرییان به‌سه‌ر كرده‌وه .. له‌وانه :

- به‌رێزان جه‌نابی مامۆستا مه‌لا نادری كانی كورده .. مامۆستا مه‌لاعه‌لی خه‌تێ پێشنوێژ‌و و وتاربێژی مزگوتی داره‌توو .. مامۆستا محمد بازیانی به‌رپرسی سه‌نته‌ری هودا .. مامۆستا عبدالخالق روناكی پێشنویژو وتاربێژی مزگه‌وتی رووناكی .. مامۆستا مه‌لا نامیق شێراوا پێشنویژو وتاربێژی مزگه‌وتی گوندی شێراوا .. مامۆستا مه‌لا محمود روباره‌یی پێشنویژی مزگه‌وتی حاجی قه‌ره‌نی ..مامۆستا عبدالقادر توحیدی زانا‌و كه‌سایه‌یتی كوردستانی ئێران .. كاك دكتۆر ئیبراهیم تاهیر مه‌عروف .. مامۆستا سید احمد سیدعبدالوهاب پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی جه‌مال .. مامۆستا مسعود عبدالخالق نووسه‌رو روشنبیرو خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری ستانده‌ر ..