|
سه‌ره‌خوشی سایتی ده‌نكی ئیسلام
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٦)ی موحه‌ڕه‌می ١٤٢٨ی كۆچی به‌رامبه‌ر ٢٥/١/٢٠٠٧ی زایینی له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود كۆچی دوایی كرد. مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و زانایه‌كی به‌رزی میلله‌تی كورد بوو. یه‌كێك بوو له‌و زانا كه‌موێنانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ڕابوونی ئیسلامی به علیم و زانست و پاشان به شان و بازوو له خزمه‌تی ئیسلام و كێشه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌یدا بوو. مامۆستا -به ڕه‌حمه‌ت بێت- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌كی شاره‌زا و به‌توانا بوو، نووسه‌رێكی لێهاتووش بوو؛ له زۆر بواری شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا كتێب و نووسراو و بابه‌تی هه‌بوو. مامۆستا هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، یه‌كێك بووه له پێشڕه‌وان و هه‌ڵگرانی بیری جیهادی له‌نێوان مه‌لاكانی كوردستان و علیم و جیهادی به‌یه‌كه‌وه گرێ دابوو. له‌م كاته‌دا كه مامۆستا فه‌رمانی خوا به‌جێ دێنێ و به‌ره‌و ژیانی هه‌میشه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت، میلله‌ته‌كه‌مان له زۆر ئاسته‌نگی سیاسی و هزری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژی و پێویستییه‌كی به‌رچاوی به نموونه‌ی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌یه. شایه‌نی باسه كه مامۆستا خه‌ڵكی گوندی یالامپێی ناوچه‌ی هه‌ورامانه و له‌سه‌ر ده‌ستی زانای پایه‌به‌رزی كورد مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز -به ڕه‌حمه‌ت بێت- بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه. به ناوی پێگه‌ی (ده‌نگی ئیسلام)ه‌وه سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كورد و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د و هاوبیر و هاوخه‌بات و دۆستانی مامۆستا ده‌كه‌ین و له خوا ده‌پاڕێینه‌وه به به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات. إنا لله و إنا الیه را‌جعون.
|