|
سه‌ره‌خۆشی سایتی دووربین
كۆچی دوایی مامۆستا احمدی كاكه مه‌حموود له هه‌ڵه‌بجه به‌شی هه‌واڵی دووربین به‌دڵی پر خه‌مه‌وه دوصنص هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی پصگه‌یشت كه ئه‌م به‌یانیه له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوای ئه‌نجامدانی نوصژی به‌یانی و خوصندنی ویرده‌كانی دوایی ، به‌لادا هات و گیانی پاكی سپارد .. هه‌ر ئه‌مڕۆش پصش نیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌كه‌یان له گۆڕستانی هه‌ڵه‌بجه به كۆتا مه‌نزڵی دونیای سپارد .. خوا لصی خۆش بصت .. مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود كه له گوندی یاڵامپصی هه‌ورامان له دایك بووه یه‌كصك بوو له فه‌قص نه‌جیب و ووریاو دڵسۆزه‌كانی مامۆستا مه‌لا عوسمانی رابه‌رو بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ به فه‌قصیه‌تی مولازه‌مه‌ی كرد‌و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیشی له‌و پیاوه خواناسه ( والله حسیبه ) وه‌رگرت .. مامۆستا هه‌ر له سه‌ره‌تای چاو كردنه‌وه‌یه‌وه چووه ریزی ئیخوانول الموسلیمین و په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ مه‌رحووم مامۆستا عبدالعه‌زی پاڕه‌زانیدا هه‌بوو ، ئه‌و كاتی له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له ناحیه‌ی سیروان ئیمام و خه‌تیب بوو ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بوو به‌ڵام ئه‌م له‌و سه‌رده‌مه‌یدا به پصشه‌وایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاڕاسته‌و ووتارو ده‌رس و كتصبه‌كانی ده‌ركه‌وت و ئه‌ستصره‌ی فه‌رمانده‌صتی دره‌وشایه‌وه ، ساڵی 1987 چووه ریزی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بووه ئه‌ندامی شورا ، دواتریش بووه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ر وا مایه‌وه تا كۆچی دوایی كرد .. مامۆستا ئه‌حمه‌د له شه‌رعناسیدا به قه‌ره‌زاوی كورد به‌ناوبانگ بوو ، ره‌سه‌نصتی عیلمی شه‌رعی پصوه دیاربوو له‌گه‌ڵ جورئه‌تی نوص كردنه‌وه چونكه شاره‌زاییه‌كی باشی له فیقهی موقارندا هه‌بوو ، تاوتوصی بۆچوونی مه‌زهه‌به‌كان و رای زانایانی باش پص ده‌كرا .. له سیاسه‌تیشدا دووربین بوو ، هه‌میشه حساباتی ووردی بۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوصسته‌كان ده‌كرد .. ستافی دووربین به خه‌من بۆ كۆچی دوایی ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه‌یان و سه‌ره‌خۆشی له خۆیان و موسوڵمانانی كورد‌و خانه‌واده‌ی به‌ڕصزی مه‌رحووم ده‌كه‌ن .. رحمه الله رحمه واسعه والحقنا به غیر مفتونین .. ئامین به‌شی هه‌والی سایتی دووربین
بسم الله الرحمن الرحیم به‌یانی دووربین به بۆنه‌ی كۆچی دوایی كردنی مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمووده‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌وته‌می محه‌ڕڕه‌می هه‌زارو چوار سه‌دو بیست و هه‌شتی كۆچی به‌رامبه‌ر به بیست و پێنجه‌می كانوونی دووه‌می دوو هه‌زارو حه‌وت ستافی دووربین هه‌واڵی كسپه‌یی كۆچی دوایی مامۆستای شه‌رعناسی كورد مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی پێ گه‌یشت ، كه دوای سپێده‌ی ئه‌مڕۆو دوای به‌جێهێنانی نوێژی به‌یانی و ویرده‌كانی له ناكاودا بێ هۆكارێكی كوشنده‌ی پێشتر هاتووه به‌لاداو گیانی پاكی به خاوه‌نی گه‌ردوون سپاردۆته‌وه .. دووربین له‌و كاته‌ی به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌و به ته‌سلیم بوونی به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆی و خوێنه‌رانی دووربین و موسوڵمانانی كوردی به گشتی و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی مه‌رحووم به تایبه‌تی ده‌كات ، داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و زاته به‌رزه ده‌كات كه خوای په‌روه‌ردگار به سه‌ری به‌رزو رووی نورانیه‌وه له ژێر ئاڵای پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندا ( صلی الله علیه وسلم ) ریزی كات و ئێمه‌ش و خواناسانی تریش به‌و پله به‌رزه شاد كات .. ئامین .. ئێمه شاهیدین كه مامۆستای پایه‌به‌رز تا كۆتا هه‌ناسه‌ی ژیانی به‌فه‌ڕی درێغی له سه‌رخستنی ئیسلام و مافی زه‌وت كراوی موسوڵمانان به فیكر‌و سیاسه‌ت و جیهادی ده‌ست و زمان و نوسینی نه‌كردو به شاهیدو شه‌هیدیی ژیا‌و هه‌رواش به دیداری خوای كارجوان شاد بۆوه .. ره‌حمه‌تی خوای به‌به‌زه‌یی له مامۆستای موجاهیدو شه‌رعناس ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود ، سڵاو له‌و رۆژه‌ی تێیدا له دایك بوو ، له‌و رۆژه‌ی تێیدا بوو به فه‌قێ و له‌و رۆژه‌ی تێیدا چه‌كی جیهادی هه‌ڵگرت و له‌و رۆژه‌ش كه گیانی پاكی تێدا سپارد .. ( ا إنَّا لله وإنَّا إڵیهِ راجعونَ ) البقره ..
|