|
سۆزی به‌شی ئه‌ده‌بی ئاژانسی
هه‌واڵی زانكۆكورد:
پێش ئه‌وه‌ی تۆ بڕۆی... سۆزێك بۆ گه‌شتی نورینت، له ساڵۆگه‌ڕی كۆچت دا
پێناچێ هه‌رگیز ئهردهسو ده‌یتی ئه‌و ئێوارهیم بیر بچێ، خه‌می
دووری گه‌وره‌ییت..خه‌می سه‌فه‌ری هه‌میشه‌ییت، خه‌می فڕینی ڕۆحی
پهپولهییت....كه‌وته به‌ر گوێم، سۆزی بێسنوری
ئه‌زیز...نه‌ده‌ما..وه‌خت بوو له ئه‌فسونی خۆشیا عیشوه بكا هه‌ناسه‌ی
من، كۆچی تۆ..له ڕه‌نگی خۆت ئه‌چوو پاك، له هه‌ناسه‌ت ئه‌چوو پاك ، له
سیمات ئه‌چوو پاك، له مێزهرهكی سه‌رت ئه‌چوو پاك...ئه‌گه‌ر بڵێم
یه‌كه‌م كه‌س بووم ڕۆحتم بینی، به به‌ر پهنجهرهكهیا چه‌ند جارێك
هاتیتو بۆنت ئهپژاند، چه‌ند ئێواره‌یه‌ك زیاره‌تی ده‌ستمان كردی و
گه‌وره‌ییت له خۆت نه‌خشاند،
سه‌فه‌رت خێر ئه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی به كۆچی تۆ گوڵستانی ژیان زه‌رد بوو،
سه‌فه‌رت خێر ئه‌و هه‌نسكه‌ی ئیدی هه‌رگیز نایه‌یته‌وه، منیش‌و گه‌لێ
شهبهنگیش به‌ر ڕۆحی تۆ " بۆن" خۆش ئه‌كه‌ین تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئهگینهی
سه‌فینه‌ی نه‌جات..
نوسینی: موئمین زه‌ڵمی
سه‌رنوسه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی زانكۆكورد
www.zankokurd.org
|