|
به‌رهه‌می 13 ساڵ شه‌و نخونیی و
ماندووبونی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیری قورئان به‌زمانی شیرینی كوردیی
دوای ئه‌وه‌ی كه مامۆستا توانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ته‌نگ
و چه‌ڵه‌مه‌ی كه هاته رێی له نووسینی ئه‌م ته‌فسیره‌دا له ساڵی 1993
وه تا كۆتایی ساڵی 2005 كه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگامان لێی بووه‌و وه‌ك
جه‌نابیشی له پێشه‌كی ته‌فسیره‌كه‌یدا باسی كردووه ، هه‌ر به‌شه‌و له
شوێنێك نووسراوه وه‌ك كوردستانی ئێران له شاری مه‌ریوان ، سنه ،
پیرانشه‌هر ، خدراوای سه‌ركردایه‌تی باسك ، تاران و كرماشان ، دواتر
كوردستانی عێراق له‌شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان ، هه‌ولێر ، دهۆك ،
رانیه ، سلێمانی ، خورماڵ ، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش وه‌ك وڵاتی
عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و لیبیا‌و سوریه‌و توركیا ، وه‌شاخه‌كانی هه‌وراماناتیش
شاهیدی بۆ مامۆستا ده‌ده‌ن كه له وشكه ناو‌و كه‌ره‌جاڵ و یاڵانپێ و
سه‌رجه‌م باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له شاخ و له‌شار بۆ نووسینی
ته‌فسیری رامان ، گرنگ ئه‌وه‌یه كه مامۆستا توانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو
كێشانه‌ی كه‌هاته رێی زاڵ ببێ و سه‌ركه‌وتوبێت ، له هه‌مووی گرنگ تر
ئه‌وه‌یه وه‌ك سه‌ید قوتب ده‌ڵێ : ده‌بێت له جموجوڵ و حه‌ره‌كه‌تداَ فیقه
دروست ببێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ، ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا
ئه‌حمه‌دیش به‌شه‌كانی بیرباوه‌ری ئیسلامیی و ئه‌سماو سیفات و زۆرێك له
ئه‌حكامی فیقهی له‌خۆ گرتووه‌و له‌و كه‌ش و بارودۆخه‌دا نووسراوه ،
سوپاسی بێ پایان بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه توانرا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا بڵاو
بكرێته‌وه‌و ئێستا له كتێبخانه‌كانی كوردستاندا وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت ..
لێره‌وه سوپاس و پێزانینیی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و برا به‌رێزه ده‌كه‌ین
كه توانی برێك له ئه‌ركی چاپی رامان بگرێته ئه‌ستۆ ، خوای گه‌وره
پاداشتی خێری بداته‌وه ..
|