|
به‌ناوی
خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
گه‌شتێك
به نێو لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی
مامۆستای موجاهید و موفه‌سیری قورئان
جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ده‌ستپێك
بسم الله
الرحمن الرحيم
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه ...
گه‌ر
به‌چاوی سه‌رنجه‌وه بڕوانینه مێژووی ژیانی هه‌ڵكه‌وتوانی جیهان و
كه‌ڵه‌پیاوانی فكر‌و عه‌قیده‌و بواری سیاسه‌ت ، ده‌بینین هه‌ر یه‌كه‌ی
له بوارێ
یان
زیاتر له یه‌ك بواردا پسپۆڕ بووه‌و له ڕێی خزمه‌تكردنی دڵسۆزانه‌ی
له‌و
بواره‌دا به‌مرۆڤایه‌تی بووه‌ته ناوداری جیهان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كۆمه‌ڵێ
فاكته‌ری جۆراوجۆر پاڵنه‌ربوون له پێگه‌یاندن و ده‌ركه‌وتنی
هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك
:
هه‌ڵكه‌وتنی
شوێنی نیشته‌جێ ، باروودۆخی ئابووریی ، باری سیاسیی ،
ته‌كنه‌لۆجیای زانستیی . له پاڵ ئه‌و فاكته‌رانه‌شدا ، له نێو
هه‌ڵكه‌وتوانی
مێژوودا
كه‌من یان ناوازه‌ن ئه‌وانه‌ی وا له‌یه‌ك كاتدا سه‌ركرده‌بن ،
بیریاربن
،
نوسه‌ربن ، موجاهیدبن ، حه‌ق شوناس بن ، حه‌ق بێژبن ، سیاسه‌ت مه‌داربن ،
موفه‌سیربن ، چه‌ك و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بن ، كۆڵنه‌ده‌ربن ، له گه‌یاندنی
ئه‌و
بانگه‌وازو
په‌یامه‌ی هه‌ڵیان گرتووه ، خۆ جیاكه‌ره‌وه بن له ڕیزی تاغوت و
ملهوڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌داو تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیشیان پێیان بڵێن :
نحن فی هنا
وأنتم
فی هناك !!؟
ئه‌وه‌تا له كوردستانی ئازیزی عێراقی موسته‌عمه‌ره‌ی ئینگلیز‌و
ئه‌مریكادا زوڵم
و زۆری
داگیركه‌رانی ئه‌وان و ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ، وای
كردبوو كه سه‌ركرده‌یه‌كی بووێری به هه‌ڵوێست دژی سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌وان وه‌ك
شێخی
كوردان ( شێخ محمود ) بێته ڕیزی كه‌ڵه‌پیاوانی میژووه‌و له‌و بارودۆخه
سیاسیه
كه‌ڵك وه‌ربگرێت و كه‌سایه‌تی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت به دنیا
بناسێنێ ، هه‌رچه‌نده كۆتایی شۆڕشه‌كه‌شی به شكستی شێخ و گه‌لی كورد
بووبێت
. دوا
به‌دوای شێخی به‌هه‌ڵوێست و بوێر شێخ مه‌حموود هه‌مان بارودۆخی سیاسی
دووباره
بووه‌وه‌و هه‌ڵكه‌وتوانی شۆرشگێری وه‌ك (شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی و مه‌لا
موسته‌فای بارزانی) سه‌ری به‌رزیان تا دوا هه‌ناسه بۆ داگیركه‌ران
نه‌وی
نه‌كرد ، گه‌ر بۆ پێش ئه‌وانیش چاوێك هه‌ڵخه‌ین شێخ عوبه‌یدوڵلاَی
نه‌هریی و
(مه‌لا
ئیدریسی به‌دلیسیی و میر موحه‌ممه‌دی توران و شێخ سه‌عیدی پیران و
نه‌وره‌سیی و شێخ عبدالسلام ی بارزان و قازی محمد)ی سه‌ركرده‌ی
كۆڵنه‌ده‌ر
.. ،
له قوناغه‌كانی ژیانی دوای ئه‌وانیش مامۆستای شاره‌زووریی و شێخی
خاڵ ،
له
قۆناغه دوا دواییه‌كانیشدا سه‌ركرده‌و موفه‌سیرو موجاهیدی بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاری خوازی چه‌وساوان پێشه‌وای ڕابوونی ئیسلامی جه‌نابی مامۆستا
(مه‌لا
عوسمان
عبدالعزیز) و هه‌روه‌ها (مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز)ی بلیمه‌ت و
هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌ده‌ی 21 - 20 م بوون
.
گه‌ر
به سنووری كوردستانی ئازیزدا هه‌نگاوێك به‌ره‌و جیهانی عه‌ره‌بیی و
ئیسلامیی
هه‌ڵگرین ئه‌وا ده‌بینین زۆر هه‌ڵكه‌وته‌یان له بواره جیاجیاكاندا
پێگه‌یاندووه ، له لیبیای ئه‌وسای عومه‌ر المختاری ڕابه‌رو
سه‌ركرده‌ی
ڕزگاریخوازی لیبیادا ، هه‌مان ئه‌و زڵم و زۆره‌ی كه ئینگلیزه‌كان و
هاوكارانیان
به‌سه‌ر
گه‌لی عێراق و گه‌لی كورد به تایبه‌تی هێنایان وشكستیان به
شۆڕشه‌كانی شێخ محمود هێنا ، هه‌مان سیاسه‌ت و بیرۆكه‌ی داگیركه‌ره
ئیتالییه‌كان
بوو كه
شێره پیاوێكی وه‌ك عومه‌ر المختاری سه‌ركرده‌ی پێ گه‌یاندو بووه
ڕه‌مزی قاره‌مانێتی شۆڕشی ئازادیخوازی له سه‌رانسه‌ری دونیادا‌و تا
دوا
هه‌ناسه‌ی ژیانی له ته‌مه‌نی 70حه‌فتا ساڵیداو سه‌روپشتی سپیی و
تۆزاویی و
ده‌ست و
قاچه ماندونه‌ناسه‌كانی له‌و جیهادو شۆڕشه ، ساته وه‌ختێ خاوی
نه‌كرده‌وه وئاخر وشه‌ی به‌رامبه‌ر به سێداره‌ی ئیتالییه داگیركه‌رو
سته‌مكاره‌كان ئه‌مه بوو: (( نحن علی الحق إما ننتصر أو نموت )) ئێمه
خاوه‌ن
حه‌قین ،
ئێوه‌ش داگیركه‌ر ، یان له‌پێناو ئه‌و حه‌قه‌دا هه‌موومان ده‌مرین ، یان
سه‌رده‌كه‌وین . له‌ولاَتی
مه‌غریبیشدا شێخ عبدالقادری جه‌زائیری وه‌ك كێ‌و
به‌ڕووی داگیركه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كاندا وه‌ستایه‌وه و نه‌یهێشت نفوزی
پیسیان
بكه‌نه ناو خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه ، له میسری مه‌ڵبه‌ندی غیره‌ت و
جیهاددا
شێخ
محمد عه‌بده‌ی سه‌ركرده‌و موفه‌كیرو موفه‌سیرو پاشان بۆ دوای ئه‌ویش
قاره‌مانی له خۆ بورده‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕوناكبیرو موجاهیدو
موجه‌دیدی دین)
سید قطب) ی
كۆڵنه‌ده‌ر و شێخی سه‌روه‌رمان (به‌ننا)ی ڕه‌حمه‌تیی و بۆ دواتر
قۆناغه‌كانی ژیانی ئه‌مانیش ، گیانفیدای ئایین (ئیسلامبولی) دڵ و جه‌رگ
پۆلاَیین
به ڕووی زڵم و زۆری كۆن و نوێ‌دا وه‌ستانه‌وه‌و خوێن و ڕۆحێكی گه‌رم
واقیعانه‌یان
كرده‌وه لاشه‌ی هه‌زاران لاوی دڵ‌پڕ له ئیمانه‌وه .. به دوای
ئه‌وانیش پاڵه‌وانێكی تری بێ چاوی وه‌ك (د. عومه‌ر عبدالرحمن)ی موجاهید
خۆ
ده‌نوێنێی و چۆك به تاغوتان داده‌نێی و ئێسته‌ش له زیندانه
ناڕه‌واكه‌ی
ئه‌مریكا بۆ
هه‌میشه‌یی زیندان ده‌كرێ.. وه له فه‌له‌ستینی ژیاری
پێغه‌مبه‌رانیشدا _ سلاَوی
خوایان له‌سه‌ر بێت _ (عبدالله عزام)ی موفتیی و
موجاهید پێ ده‌گات و قه‌ڵه‌م و كرده‌وه و فه‌تواكانی له‌سه‌ر نازو
نیعمه‌تی
خه‌لیج و ناو
نوێنی گه‌رم و نه‌رم ، دوور ده‌خاته‌وه بۆ ناو گۆڕه‌پانی كاری
جیهادیی و كابول و قه‌نده‌هارو دۆڵی په‌نج شیر ، به دوای ئه‌ویش
گه‌ردنه
به‌رزو سه‌ره بێ لاشه نه‌نه‌ویه‌كه‌ی شێخی موجاهیدان ئه‌حمه‌د یاسینی
بێ وێنه
له نێو
جه‌رگه‌ی زایۆنیزمه‌كاندا خۆی ده‌نوێنێ و پێیان ده‌ڵێ : یان ده‌بێ ئێمه
بین
یا ئێوه (( إما نحن واما أنتم لایمكن كلانا فی دیار الانبیا‌ء )) گه‌ر بۆ
ڕۆژهه‌لاَتی
جیهانی ئیسلامی سه‌ربڵند كه‌ین ، چ ده‌بینین ؟؟ شێره پیاوێكی وه‌ك
(ئه‌حمه‌د
شاه مسعود)ی به‌له‌ش و قه‌واره زۆر بێ وه‌زن و به‌لاَم
به غیره‌ت و
گیان فیدا ،
به‌قه‌ده‌ر خه‌لیجی عه‌ره‌ب و تۆرا بۆرا ؟؟! له زوڵم و سته‌می
داگیره‌كه‌ر ڕوسه‌كان و كلكه‌كانیان قۆڵی مه‌ردایه‌تی لێ هه‌ڵئه‌ماڵێ و
دۆڵی
په‌نجشیریان لێ ئه‌كات به خه‌تی ما جینۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌رامبه‌ر
سوپای
ئه‌ڵمانیادا
و دواتر مێژوو ناوی ئه‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌ی له ئامێزی خۆدا به
شێره‌كه‌ی په‌نجشیر تۆمار ده‌كات و پاشانیش عه‌ززامی موفتی و موجاهید
قاره‌مانیه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شای له جیهادو ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌دا دژی
سته‌مكارانی ئه‌م سه‌رده‌مه له جیهادی هاوه‌لاَنی
پێغه‌مبه‌ر به زیاتر زانی
، چونكه
ئه‌حمه‌دشاه به مانگ و به ساڵ هه‌میشه هه‌ر له جیهاددا بوو ، به‌لاَم
هاوه‌لاَنی
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان مانگی جارێ ئه‌گه‌ر تووشی غه‌زوه‌یه‌ك هاتبن
..
بۆ ئه‌ولاتر
چاو هه‌ڵبڕین هه‌ڵكه‌وتوان و قاره‌مانانی ڕۆژهه‌لاَتی
ولاَتی
ئیسلامی
شێره پیاوانی وه‌ك (جه‌وهه‌ر دۆداییف و ئه‌سلان مه‌سخادوف) به خوێن و
عاره‌قه‌ی جیهادی موباره‌كیان و به شه‌هید بوونی جگه‌ر گۆشه‌كانیان له
گرۆزنی
و
سه‌روه‌رییه‌كانیان مێژوویان بۆ تۆمار كردووین
.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز لێره‌وه ئه‌مانه‌وێت ئێوه به ووریا بێنینه‌وه‌و
پێتان بڵێین
:
ئه‌و
عه‌قیده‌و غیره‌ت و سه‌ربڵندیه‌ی هه‌ڵكه‌وتوان و قاره‌مانانی نه‌وه‌كانی
پێشتری پێ گه‌یاندو كردنیه سه‌ركرده‌ی بزافی ڕزگاریخوازی چه‌وساوان ،
هه‌ر
هه‌مان بیر‌و
عه‌قیده‌و شه‌هامه‌ت بوو گه‌ردنی به‌رزی به ویقاری نه‌پساوی شێخی
موجاهیدان و موفه‌سیری قورئان جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه
محمودی
هه‌ڵگرتبوو ، سه‌ری به‌رزی تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی بۆ هیچ تاغوت و
زۆردارێ
نه‌وی نه‌كردو زۆر جاریش ده‌ی فه‌رموو : (ئه‌گه‌ر توندڕه‌وی له دین
بریتی بێ
له به‌رگری
كردن له شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق و كه‌لتوری ئیسلامی ، ئه‌وا به‌نده
توندڕه‌و ترین كه‌سم ) هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای لێ‌كرد بوو ئاماده نه‌بوو
تۆزقاڵه‌یه‌ك موساوه‌مه له‌سه‌ر بچوكترین به‌ندێكی ئیسلام بكات چ به‌ر
له‌ژیانی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چ له‌خه‌باتی شاخ چ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و چ
له ژێر
فشاره نێو خۆییه‌كاندا.
ئێستا
ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بچینه نێو ژیانی پڕ له كاره‌ساتی ، پڕ
له
سه‌روه‌ریی
، نه‌به‌زیی ، فیداكاریی ، كه‌م ده‌رامه‌تیی ، پڕ ئیخلاس ، له كۆچ
، له
جیهادی عه‌مه‌لیی و ڕاسته‌قینه ، له نه‌سره‌وتن ، له ( فاستقم كما
أمرت
(ـه‌ی
زانا‌و موجاهیدو سه‌ركرده‌و موفه‌سیره‌كه‌ی قورئان جه‌نابی مامۆستا
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌رده‌م ، له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كی
زۆری
بارودۆخی
سیاسیی و پێگه‌ی جوگرافیی و باری ئابووریی و ئاواره‌یی و كۆچ و
حه‌سره‌تدا له ژیانی مامۆستای سه‌ركرده‌و موجاهیدا ، به به‌راوورد
له‌گه‌ڵ
هه‌مان بارودۆخ و پێگه‌ی سیاسیی و ئابوریی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتووان و
قاره‌مانانی
نه‌وه‌ی
پێشوودا
.
جه‌نابیان ته‌نها له یه‌ك بواردا پسپۆڕ نه‌بوو ، به ته‌نها مه‌لایه‌ك
نه‌بووه
له
چوارچێوه‌ی مزگه‌وتێكدا خۆی قه‌تیس بكا‌و به‌س ، وه‌ك مه‌لا بوو ،
وتاربێژێكی
لێهاتوو بوو ، وه‌ك وتار بێژ بوو ، زۆر بوێر بوو ، وه‌ك بوێر بوو ، زۆر
حه‌ق بێژ
بوو ،
بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی ئیسلام وه‌ك ویستنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی شی
ده‌كرده‌وه نه‌ك وه‌ك ویستنی ده‌سه‌لاَتدارانی
سه‌رده‌م ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و
حه‌ق بێژی
یه‌ی بوو دوای داگرتنی گونده‌كانی كوردستان وه‌ك وتاربێژێكی نه‌ترس
له
مینبه‌ره حه‌ق شووناسه‌كه‌ی مزگه‌وتی مه‌لا عه‌بدوڵلاَی
گوڵپی ڕه‌حمه‌تی
، له
خورماڵی قه‌لاَی
ڕابوونی ئیسلامی له ساڵی - 1979 ز - دا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی وتاره‌كانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا احمد وریاكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان بوون له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی به‌عس و به دڵی ئه‌وان
نه‌بوون بۆیه
مامۆستایان ڕاپێچی ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی كردوو ماوه‌یه‌ك تیایدا
مایه‌وه
.
جه‌نابی مامۆستا وه‌ك ئه‌وه‌ی وتاربێژێكی بوێر‌و به جورئه‌ت بوو
نوسه‌رێكی
كارامه‌و
ده‌ست و قه‌ڵه‌مێكی بوێرانه‌و بیرێكی قوڵی هه‌بوو ، له نوسینی
بابه‌تی فیكر‌و هیزری ئیسلامیی و نه‌ته‌وایه‌تیدا زۆر وریا بوو ، له
زمانی
كوردیی و نوسینی رێزمانی كوردیی و بابه‌تی خاڵبه‌ندیدا ، كه‌م نوسه‌ری
كوردی
شانی له
شانی ئه‌و ده‌دا ، له بواری ڕۆژمانه‌وانیشدا به شایه‌تی ئه‌هلی
ڕۆژنامه‌وانان زۆر لێهاتوو بوو
.
نوسینه جوان و به‌تامه‌كانی له كتێبخانه‌ی كوردیدا شایه‌تی له و
ڕاستیه
ده‌ده‌ن ، له‌وانه : خوا له ڕوانگه‌ی زانیارییه‌وه ، ووته‌ی زاناكان و
باوه‌ڕ
به
خوا ، خوا په‌رستی له ئیسلامدا و سه‌ربه‌ستی له ئیسلامداو ئاشتی له
ئیسلامداو په‌روه‌رده له ئیسلامداو جیهاد له ئیسلامدا و چه‌ندین
كتێبێكی تر
. له
كۆتایی ته‌مه‌نی زێڕینیشیدا ته‌فسیره ڕامانه‌كه‌ی قورئان .... كه له
ساڵی
1992
ه‌وه ده‌ستی به‌نوسینی كردوه‌و دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێكی
زۆر‌و
دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری له نه‌كسه‌كه‌ی 1993دا له نێو
باره‌گاكانی
بزوتنه‌وه‌دا دیل كرا‌و پاشان به هه‌وڵ و كۆششی چه‌ند دۆستێكی خۆی
هه‌ندێكی كه‌می وه‌رگیرایه‌وه ، نوسینی ته‌فسیرێكی ئاوا پڕ له
پاكێتیی و
دوور
له هه‌ر جۆره بۆنێكی خورافیی و ئیسرائیلیات و به‌تایبه‌تی له
ته‌وحیدو
ئولوهیه‌ت و
ربوبیه‌ت و سیفاتی خوادا ، له ڕاستیدا ده‌ست وپه‌نجه‌و قه‌ڵه‌می
حه‌ق
بێژ‌و بوێری ماندو نه‌ناسی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی
ده‌وێ ،
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی شوێن و كاتی گونجاوو سه‌ختی باری ژیانی ئابووریی
و ،
بارودۆخی ناجێگیری سیاسیی كوردستان و زه‌مه‌نی نوسینی ته‌فسیره‌كه ،
زۆرێ له
ته‌فسیری تر
له كتێبخانه‌ی كوردیدا هه‌ن و نوسراون ، به‌لاَم
له كوێ نوسران ؟
! له
ناو نازو نیعمه‌تی دونیا ، له‌سه‌ر شوێنی گه‌رم و نه‌رم ، له پاڵ
پێداویستییه‌كی زۆر !! به‌لاَم
مێژووی ژیانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دو كاتی
نوسینی ته‌فسیره‌كه‌ی جیاواز له وانی تر.. هه‌ر ئایه‌ت و سوره‌تێ
نوسیبێتی
شایه‌تن له‌سه‌ر هه‌نگاوه به عه‌مه‌لیی و ماندونه‌ناس و دوژمن به
زێنه‌كه‌یدا ،
ئایه‌ته خه‌وێن ڕاوو لانراوه‌كانی جیهاد له قورئانی پیرۆزدا له دۆڵ و
شاخ و
شار‌و
ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا له پاڵ چرا نه‌وتیه‌كانی باره‌گاكانی
بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی‌دا له یالاَنپێ
و كه‌ره‌جاڵ و ووشكه‌ناو و ڕه‌نگین و
ئوردوگاكانی
دزڵیی و باراماواو بێتواته‌كه‌ی مه‌لا شه‌ریف و مه‌لا مه‌قدیددا له
گۆڕه‌پانی عه‌مه‌لییه‌وه ته‌فسیر كراون ، بۆیه به‌قه‌د ژیان و كرداری
جه‌نابی
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د زیندوو كاریگه‌رن له دوای وه‌فاتی جه‌نابیشی ،
به‌ردو
تاوێره‌كانی ئه‌شه‌كه‌وت و چیاكانی هه‌ورامان شایه‌تن كه ئه‌وان له ژێر
ده‌ست و
په‌نجه‌ی نه‌رم و جوانیدا وه‌ك مێزوو قه‌نه‌فه‌ی نوسه‌رانی نه‌زهریی
ناو نازو
نیعمه‌تی دنیا خۆیان ڕاخستبوو
.
*****
*****
*****
له دایكبوونی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
له
به‌هاری 1950زایینی‌دا له وه‌رزێكی زۆر به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و
ساڵه‌دا
كۆرپه‌یه‌كی ده‌ست و په‌نجه جوان و چاوڕه‌ش و چاوگه‌ش له دامێنی دایه
خاتوونی زه‌حمه‌ت كێش دێته دونیاوه‌و له پاڵ چیا سه‌ركه‌ش و دوژمن
به‌زێنه‌كانی
یالاَنپێی
سه‌رفرازدا ، پاشان كه ده‌كه‌وێته سه‌رپێ كۆمه‌ڵێ ڕه‌وشتی جوانی
موسڵمانانه‌ی هه‌ر به‌مناڵی پێوه دیار بوو ، زۆر گوێ ڕایه‌ڵی دایك و
باوكی بوو
، به
هه‌ر لایه‌كدا بیان ناردایه به‌بێ لاكردنه‌وه گوێڕایه‌ڵیان بوو ، له
خوار
ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه دایك و باوكی به‌ڕێزی ، خوا ئه‌یخاته
دڵیانه‌وه كه
بینێرنه به‌ر خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كان ، بۆیه دایكی به‌رێزی
ئه‌یخاته
سه‌ر كۆڵی
ماندونه‌ناسیی و ده‌یباته خزمه‌تی یه‌كه‌م مامۆستای وانه
شه‌رعییه‌كان جه‌نابی مامۆستا ( سید حسێن ) هه‌ر له دێی یالاَنپێی
زێدی
مامۆستا ئه‌حمه‌د واته: له ساڵی
(1957)ـه‌وه
ئه‌نێررێته به‌ر خوێندنی شه‌رعی
.
وه یه‌كه‌م
مامۆستای وانه شه‌رعییه‌كان بۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د مامۆستا ( سید
حسین
) بوو كه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران بوو ، - له ساڵی 1987 _ 1988 كاتێ
مامۆستا
مه‌لا ئه‌حمه‌دو هاوه‌لاَنی
هیجره‌تیان كرد بۆ ئێران له شاری مه‌ریوان
مامۆستا سید
حسین كه مامۆستا ئه‌حمه‌دی بینییه‌وه به‌و هه‌موو رۆشنبیریی و
كه‌سایه‌تیی و سه‌ركرده‌وه ، زۆر خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه یه‌كێ
له
قوتابیه‌كانی ساڵی ( 1957 )ـی بۆته یه‌ك له‌سه‌ركرده‌و هه‌ڵكه‌وتوانی
جیهان و
سه‌ركردایه‌تی موجاهیدان ده‌كات - جه‌نابی مامۆستا له‌گه‌ڵ (12) كه‌سی
تری
گوندی
یالاَنپێ
كه ئێسته زۆربه‌یان ماون نێردرانه به‌ر خوێندن و بۆ هه‌ر
نه‌فه‌رێ مانگی (250) فلس یارمه‌تی بۆ مامۆستای وانه وتنه‌وه ته‌رخان
كرا ،
له نێو
هاوه‌ڵه‌كانیدا ووریایی و زیره‌كی و گوێڕایه‌ڵی مامۆستا بوبووه جێی
سه‌رنجی مامۆستاكه‌ی ، دایك وباوكی مامۆستا ئه‌حمه‌دیش به‌رده‌وام بوون
له
خزمه‌تكردنی جه‌نابی مامۆستا سید
حسین ، چونكه هیواو ئه‌مه‌لێكی
گه‌وره‌یان بۆ
كۆرپه‌كه‌یان
هه‌بوو . پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر لای مامۆستا سید حسین
ده‌مێنێته‌وه و دوایی ئه‌نێردرێته گوندی (ته‌پی سه‌فای سه‌رو) و
له‌وێش لای
جه‌نابی مامۆستا سید نجم ا‌لدین -به‌ره‌حمه‌ت بێت- درێژه به زانسته
شه‌رعیه‌كان
ده‌دات
.
پاشان
ده‌نێردرێته گوندی (هانه‌ی دن) له‌وێش لای جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
موسته‌فای ڕه‌حمه‌تی درێژه به‌وانه‌كانی ده‌دات ، پاشان له‌گه‌ڵ
به‌ڕێزان
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی نیعمه‌تیی و مامۆستا مه‌لا عیزه‌ت هه‌رسێ كیان
له
شاره‌كانی
كوردستانی ئێران‌دا به شوێن خوێندندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن . پاش
ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستانی عێراق و له شاری خورماڵ له
مزگه‌وتی
عبدالله ی كوڕی عومه‌ر له خزمه‌ت جه‌نابی م . مه‌لا محمدی مه‌لا به‌ها
درێژه
به‌خوێندن
ده‌ده‌ن ، پاش ئه‌وه نزیكه‌ی ساڵێكیش له‌گوندی (نه‌وێ) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز
م.
عبدالرحمن حه‌یدری وانه‌ی ئاینییان خوێندووه‌و پاشانیش بۆ ته‌واوكردنی
خوێندنه‌كه‌ی چووه‌ته خزمه‌ت عه‌للامه جه‌نابی م . مه‌لا عوسمان
عبدالعزیزو
هه‌ر
له خزمه‌ت ئه‌ویشدا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه
.
ساڵی
1967 كه په‌یمانگای ئیسلامی له هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه مامۆستا
چووه‌ت ه
ئه‌وێ
و ساڵی 1971 په‌یمانگای ته‌واو كردووه . وه له سه‌ره‌تای
پێكه‌وه‌نانی
ژیانی هاوسه‌ریدا پێنج تا شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری به‌ڕێزی له
گوندی
(شیره‌مه‌ڕ)
وه‌ك پێش نوێژ‌و وتاربێژ ماوه‌ته‌وه ، وه له‌و ساڵه به‌دواوه بۆ
گوندی (بناوه‌سوته)ی سه‌ر به‌قه‌زای پێنجوێن هیجره‌ت ده‌كه‌ن و له‌وێ
چوار ساڵ
ئه‌مێننه‌وه‌و خوای گه‌وره دوو جگه‌ر گۆشه‌یان به‌ناوی فاروق و عیرفان
پێ
ده‌به‌خشێ ، پاشان له 1974 _ 1975 له شاری پێنجوێن له گه‌ڕه‌كی
به‌رزان له
مزگه‌وتی
به‌ركێو ده‌بێته پێش نوێژ‌و وتاربێژی ئه‌وێ . پاش نه‌كسه‌كه‌ی 1975 ی
گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی خوڕماڵ و له‌وێ له‌مزگه‌وتی
مه‌لا
عبدالله‌ی گوڵپیی ده‌بێته پێش نوێژ‌و وتاربێژ ، كه ئه‌وكاته سه‌حوه‌ی
ئیسلامی
زۆر لاواز
بوو ، مامۆستا زۆر بوێرانه ته‌فسیری ئایه‌ته‌كانی قورئانی ده‌كردو
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له سیاسه‌ت و ئاكاره‌چه‌وته‌كانی ڕژێمی به‌عس
به ئاگا
ده‌هێنایه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر له شوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خورماڵ
ئاماده‌ی
وتاره‌كانی
هه‌ینیی ده‌بوون ، وه هه‌ر له‌وێش كۆمه‌ڵێ لاوی خواویست به‌ده‌رس و
وتاره‌كانی پێگه‌یاند ، كاتێك كه به‌عسیه‌كان زانیان جه‌نابی مامۆستا
كاریگه‌ری
زۆری
له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه‌و بۆ لای ئیسلام ڕای كێشاون ، ئیتر
به‌ربوونه
نانه‌وه‌ی پلان و ئاژاوه به مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی مامۆستا له‌و
ده‌ڤه‌ره‌دا ، ئه‌وه‌بوو دوای وتارێكی رۆژی هه‌ینیی سێ ( 3 )
جه‌ندرمه‌ی
ئه‌منی
خورماڵ ته‌قه‌یان له ده‌رگای ماڵی مامۆستا داوه‌و به خێزانی به‌ڕێزیان
وتووه : جه‌نابی مامۆستا لێره‌یه ؟ ئه‌ویش وتویه‌تی : به‌ڵێ فه‌رموون
..
ئه‌وانیش نه‌هاتبوونه ژووره‌وه و، وتبوویان به‌ئه‌رك نه‌بێت
ئیشمان به
جه‌نابی
مامۆستایه (
5) ده‌قیقه ده‌چین تا مه‌ركه‌زو ته‌شریف دێنێته‌وه ، پاشان ئه‌م لاو
ئه‌ولای مامۆستایان ماچ كردووه‌و بردویانه بۆ مه‌ركه‌ز . له وێشه‌وه به
سه‌یاره‌یه‌كی داخراو به‌په‌له گه‌یاندویانه‌ته ئه‌منه سووره‌كه‌ی
سلێمانی و
فه‌تره‌یه‌ك
له‌وێوه ماوه‌ته‌وه و زیندان كراوه
.
له
ساڵی 1982 له دوای بڵێسه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق وه‌ك خه‌ڵكی خورماڵ
ئاواره‌ی
شارۆچه‌كه‌ی سیروان بوو ، له‌وێش كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می باشی پێشكه‌ش به
بانگه‌وازی ئیسلامی كرد ، وه له سیروان وه‌ك پێش نوێژ‌و وتاربێژی
مزگه‌وتی
گه‌وره‌ی ئه‌وێ تا ساڵی 1987 مایه‌وه
.
له
ساڵی ( 1987 ) له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی نوخبه‌ی ناوچه‌كه
هیجره‌تیان كرد بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ، وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
ئایینه‌كه‌یان ده‌ستیان له زێد‌و كه‌س و كار هه‌ڵگرت ، له ئێرانیش یه‌كێك
بوو له‌و
زانا
به‌جه‌رگانه‌ی كه فه‌توای كوفری ڕژێمی سه‌دامیان دا ، پاشان وه‌ك
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه ، بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی
جیهادیان
دژی
زوڵم و زۆری به‌عس دامه‌زراندو بوویه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
.....
*****
*****
*****
به‌ر له
ڕاپه‌ڕینیش له خه‌باتی
شاخدا
ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له گه‌رم كردنه‌وه‌ی لاوه‌كان و وه‌ك مه‌فاریز
بۆ
سه‌ر باره‌گاكانی ڕژێم له سه‌رگه‌ت و یالاَنپێ
و سوورێن و هه‌ورامان و
فه‌تواكانی
جه‌نابیان زۆر جێی متمانه‌ی لاوانی بزووتنه‌وه بوون ، ده‌ست و
ده‌ورێكی بێ وێنه‌ی دانابوو له باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌دا ،
قوتابخانه‌یه‌كی
ئه‌خلاقیی و فیكریی دروست كردبوو له نێوان موجاهیدانی ئوردوگاكانی
دزڵیی و
باراماوادا ،
به جۆرێك كاریگه‌ری له‌و خه‌ڵكه كردبوو له بچوكترین كاروباریاندا
پرس و
ڕایان به‌و ده‌كرد ، وه له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌دا له‌به‌ر
ده‌ست
پاكیی و لێهاتوویی پله‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ده‌ست هێنا له‌ساڵی (
1987 ) دا
.
له‌پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیی و ئازادیخوازه‌كانی نێو
گۆڕه‌پانی
كوردستان ، عه‌قڵ و سه‌لیقه‌یه‌كی برایانه‌و ژیرانه‌ی هه‌بوو هه‌میشه
خوازیاری
ئه‌وه‌بوو
كه به پێوه‌ری شه‌رع هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا
بكرێ
و ماندوو بوونییان و هه‌وڵ و زه‌حمه‌تیان بخوێنرێته‌وه .. كه شه‌ڕی
عێراق و
ئێران
به بڕیاری ( 598 )ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ( 1988 )
ڕاگیرا
،
هه‌ڵویستی زۆر مه‌ردانه‌یان هه‌بوو ، جه‌نابیان موجاهیدانی هێزی
هه‌ورامانی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی نارده‌وه سه‌ر خاكی عێراق ، كه ئه‌وكات
بزووتنه‌وه‌ی
كوردی له‌وپه‌ڕی داڕوخاندا بوو ، پاشان له چیای ڕه‌نگین باره‌گایان
دانایه‌وه
، له
هات و چۆی مامۆستادا بۆ سه‌ردانی موجاهیدانی باره‌گاكان زۆر جار له
سه‌ر
سنووری ئێران له لایه‌ن پاسدارانه‌وه ئه‌و په‌ڕی ئازاری ڕۆحی ده‌دراو
،
زۆرجاریش مامۆستایان ده‌پشكنی ، به‌لاَم
ئه‌و هه‌ر كۆڵی نه‌ئه‌دا له‌به
سه‌ركردنه‌وه‌ی موجاهیداندا
.
له‌ماوه‌ی ژیانی خه‌باتی شاخدا زۆرێ له كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی
جیهانی
ئیسلامی
بینیوه ، له ئێران و سعوودیه و توركیا‌و سوریا‌و لیبیا ، له‌وانه: دكتۆر
فه‌تحی یه‌كه‌ن ، شێخ ئه‌حمه‌د كفتارۆ موفتی سوریا، شێخ سه‌عید شه‌عبان ،
بورهانه‌دین ره‌بانیی و حیكمه‌تیارو ، شێخ عبدالله بن باز و چه‌ندین
كه‌سایه‌تیی و
بانگخوازی
سعوودیی _ د. حارس زاریی و عه‌دنان دوله‌یمیی و ئاغای خامنه‌ئیی و
ره‌فسه‌نجانیی و ئاغای مونته‌زه‌ری ، د. ئه‌حمه‌د كوبه‌یسیی و موعه‌ممه‌ر
قه‌زافی
سه‌رۆكی ولاَتی
لیبیا‌و له توركیاش چاوی كه‌وتوه به چه‌ندین به‌رپرسی پارته
ئیسلامییه‌كانی ئه‌و ولاَته‌و
دواتریش وه‌ك وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی رابه‌ری مه‌زن شێخ عوسمان عبدالعزیزی ره‌حمه‌تی بۆ
یه‌كه‌مین
جار به جل و به‌رگی كوردییه‌وه چوونه ناو په‌رله‌مانی توركیا‌و له‌وێش
له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیری ئه‌و
ولاَته
پێشوازی كران
، وه چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر
.
له
ساڵی 1991 كاتێ ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ڕوویدا ڕۆڵێكی
كاریگه‌ری
بینی له
ڕێك خستنی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه و پێكه‌وه دابه‌زینیان له‌گه‌ڵ هێزه
سیاسییه‌كانی نێو كوردستان ، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی پارته
نه‌یاره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌حمه‌د بوو له باره‌گای هێزی
هه‌ورامان ،
له‌ناوچه‌ی گوندی دزڵی- ئێران ، سه‌باره‌ت به شێوه‌ی دابه‌زین و
پێكه‌وه ژیان له نێو كوردستاندا . هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌داو له كاتی
ڕاپه‌ڕیندا
له‌به‌ر لێهاتوویی و دڵسۆزی خۆی ، كرایه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی
بزووتنه‌وه
. ساڵی 1992 كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان هاته‌كایه‌وه
جه‌نابی مامۆستا به دڵ و ڕۆحێكی فراوانه‌وه به ووتارو فه‌تواكانی
لاوه‌كانی
كوردستانی بۆ به‌شداریكردن زیاتر هه‌ڵده‌نا ، كه ئه‌وكات لیستی سپی بوو ،
خۆیشی
بۆ وتاردان و
خه‌ڵك وریاكردنه‌وه بۆ لیستی سپی بزووتنه‌وه زۆر به په‌رۆش بوو ،
ته‌نانه‌ت خۆی ده‌گه‌یانده دورترین شوێن وترسناكترین شوێنی كوردستان وه‌ك
كوفریی
و
كه‌لار و هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ ... له‌هه‌مانكاتدا له‌نێو سه‌ركرده‌ی
لایه‌نه‌كاندا كه‌سانی تر هه‌بوون كه پێیان قورس و گران بوو ماڵ و حاڵیان
به جێ
بهێڵن و
بگه‌رێنه‌وه كوردستان !! كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یه‌نرا دووپارته
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان ناكۆكی كه‌وته نێوانیان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی (
48_50
)
به‌لاَم
جه‌نابی مامۆستا له‌گه‌ڵ رابه‌ری مه‌زن جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسماندا
ده‌وری ئیسلاَح
و ڕێكخستنه‌وه‌یان بینی له گۆڕینی هاوكێشه‌كه بۆ ( 50 -50 ) (له
سالاَنی
92بۆ 93 _ 94 ) جه‌نابی مامۆستا ده‌ورێكی گرنگیان بینی بۆ
گه‌وره‌كردن و پێگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، ئه‌وه‌ش له
ئه‌نجامی
دڵسۆزیی و
بوێری خۆی بوو ، به‌تایبه‌تی له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی
كوردستاندا وتاری ده‌خوێنده‌وه‌و خه‌ڵكی كۆ ده‌كرده‌وه‌و بنه‌ماو
ئامانجه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی بۆ شیده‌كردنه‌وه . ساڵی 1993 كه‌شه‌ڕی نه‌خوازراوی
ناوخۆ دروست
بوو
جه‌نابیان زۆر دژی ئه‌و كاره بوون ، زۆریش هه‌وڵی ده‌دا كه ئه‌و شه‌ڕه
ڕوونه‌داو راگیردرێ ، به‌لاَم
قه‌راری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌ده‌ست ئه‌وان
ده‌رچوو بوو
!!
له‌شه‌ڕو ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ناحه‌زانی ئیسلامیشدا ، به‌جه‌رگترین
سه‌ركرده بوو
، له‌گه‌ڵ
موجاهیداندا هه‌نگاوی به گوڕی ده‌نا ، چ له هه‌ڵه‌بجه چ له خوڕماڵ
چ له
شوێنانی تر ، له كێشه سه‌پێنراوه‌كه‌ی خوڕماڵی 1992 دا بێ خۆ
جیاكردنه‌وه و خۆ شاردنه‌وه ، شه‌وو ڕۆژ له نێو موجاهیداندا بوو كه
ئه‌و كات
بزوتنه‌وه‌ش
زۆر لاواز بوو ، به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌و كاته‌ش هێزی سێ قۆڵی
كۆكردبوویه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه .. هه‌ر بۆیه له‌خه‌باتی شاخ و شاردا
جه‌نابیان
زۆر
خۆشه‌ویستی ناو پێشمه‌رگه بوون ، چونكه هه‌رگیز خۆی له موجاهیدان جیا
نه‌ده‌كرده‌وه و زۆرترین ته‌مه‌نی له نێوباره‌گاكانی موجاهیداندا
بردۆته سه‌ر
،
زیاتر له‌وه‌ی له‌ناو ماڵ و منداڵی‌دا بژی
.
له
نه‌كسه‌ی 94یشدا جه‌نابیان ده‌وری كاریگه‌ری بینی له جۆشدان و
كۆكردنه‌وه‌ی دوباره‌ی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه له سنوره‌كانی
هه‌وراماندا
.
ئه‌و فه‌تره‌یه‌ش زۆرترین كاتی ژیانی له سه‌نگه‌رو باره‌گاكانی
بزووتنه‌وه
به‌سه‌ر
ده‌برد ، كه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه هاته پێشه‌وه ماڵ و مناڵی
خسته
ئه‌و لاوه‌و له وشكه‌ناوو له‌ناو موجاهیداندا جه‌ژنی كرد ، جه‌ژنی
قوربانی هه‌مان ساڵ له كه‌ره‌جاڵ له نێو موجاهبداندا ئه‌نجامدا ،
ئێسته‌ش
كاسێته‌كانی
وتاری جه‌ژنه‌كانی كه‌ره‌جاڵ و وشكه‌ناوی دیارترین سه‌ربه‌رزیی و
سه‌روه‌ریی و شایه‌تی ژیانی نه‌سره‌وتی شێخی موجاهیدانن . به‌لاَم
زۆر
به‌داخه‌وه بۆ بێ ئینسافیی و خه‌تخه‌تێنی ناو بزووتنه‌وه
!!
جه‌نابی مامۆستا زۆر ئاواتی وه‌حده‌تی سه‌ف ویه‌كڕیزی موسوڵمانان بوو ،
زۆر
دژی خه‌ت
وباڵ جیاكردنه‌وه بوو ، له هه‌مان كاتیش‌دا زه‌مینه له‌بار بووه بۆی
وه‌ك
: كه‌سایه‌تی ئیسلامیی و سیاسیی و، زۆرترین هێزی بزووتنه‌وه‌ی له‌پشت
بوو
،
به‌لاَم
دین و ره‌وشتی به‌رزی مامۆستا رێی نه‌ده‌دا ته‌نانه‌ت بیری لێ بكاته‌وه
، وه زۆر
حه‌زی له ئیلتزامی دینیی و سیاسیی بوو ، زۆر حه‌زی ده‌كرد باڵه
ئیسلامیه‌كان له كوردستان ببنه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هێز ، زۆرجار پێشنیاری
ئه‌وه‌شی ده‌كرد ، هه‌مووجار سه‌رزه‌نشتی سه‌ركردایه‌تی ده‌كردو پێی
ده‌وتن
له‌گه‌ڵ
ئه‌حزابی كوردستانیی و عێراقیدا هه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ك ده‌به‌ستن
له‌سه‌ری پابه‌ند بن ،
كاتێكیش پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنی بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕین هاته كایه‌وه
جه‌نابیان
كه‌سێكی
سه‌ره‌كی بوون له داڕشتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و زۆر هیواو ئه‌مه‌لی به‌و
یه‌ك
گرتنه هه‌بوو ، چونكه له ڕووی دینه‌وه سه‌یری وه‌حده‌ت و برایه‌تیی
ده‌كرد . كاتێكیش كه پڕۆژه‌كه سه‌ری گرت جه‌نابیان وه‌ك سه‌رۆكی
وه‌فدی
بزووتنه‌وه
ده‌ست به‌كار بوون و، زۆر به‌په‌له بوو بۆ ئه‌و یه‌كگرتنه‌یه ،
ئه‌وه‌بوو له لایه‌ن هه‌ندێ له برایانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه كه‌وتنه
گله‌یی و
گازنده‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تییه‌وه ، گوایه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌كه زۆر
ده‌چێته
پێشه‌وه و
په‌له ده‌كات ، كه یه‌كگرتن ئه‌نجام دراو ته‌وزیعی ئه‌ندامان و
مه‌كاتیبه‌كان كرا ئه‌وه‌بوو له شورای یه‌كبوندا ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد
له
ئاستی
دیاریكراو بوو ، لێره‌شدا له ناو هه‌موو سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌دا
ته‌نها
مامۆستای
ره‌حمه‌تی بوو له پله‌وپایه‌ی سیاسی خۆی ده‌بورێ و پێیان ده‌ڵێ:
برایینه من ئاماده‌م یه‌كێ له‌و برایانه بخه‌نه جێگاكه‌ی من به‌لاَم
به‌شه‌رتێ
ئه‌و
یه‌كبوونه سه‌ربگرێت و موسڵمانان ببنه یه‌ك هێز . ( له‌سه‌ر زاری كاك
حاجی
كمال
ره‌حیم
( .
جه‌نابی مامۆستا له نێو مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌دا بوبووه هێما و
جێی
متمانه‌ی
زۆربه‌ی ئه‌ندامان ، هه‌ر فه‌تواو به‌یانێكی گرنگ بووایه جه‌نابیان
ده‌یان نووسی . هه‌ر هه‌یئه‌تێكی سیاسی ببوایه ئه‌و سه‌رۆكی ده‌بوو ،
به پێی
وته‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی باسك له هه‌ر وه‌فدو موناقه‌شه‌یه‌كدا
بوایه
قورسایی و سه‌نگینی بۆ بزوتنه‌وه دروست ده‌كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
هه‌موو
بواره‌كانه‌وه شاره‌زا بوو، فیكر ، سیاسه‌ت ، فیقه و شه‌رعزانی ، وه
له
ده‌ركردنی هه‌ر فه‌توایه‌كدا له دوای جه‌نابی مامۆستا عوسمانه‌وه
متمانه
خرابوویه سه‌ر جه‌نابیان له‌لایه‌ن قیاده‌و قه‌واعیده‌وه . له
به‌شداریكردن له
په‌رله‌مانی
یه‌كه‌می كوردستان 1992 هه‌ر متمانه به نوسینه‌كانی ئه‌و ده‌كرا ،
له
حه‌رامكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان له ساڵی 1993 و فرۆشتنیی و
تالاَنكردنی
ژێرخانی ئابووری كوردستان ، بۆ ئێران و توركیه ، هه‌ر پشت به
فه‌تواكانی ئه‌و ده‌به‌سترا
.
هه‌روه‌ها له حه‌رامكردنی به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی
كوردستانی ساڵی 1993 بۆ لێدانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل جه‌نابیشی
له‌گه‌ڵ
جه‌نابی رابه‌ری مه‌زندا هاوده‌نگ و هاو ره‌ئی بوو و هه‌ر پشت به فتوای
ئه‌وان
ده‌به‌سترا
.
وه‌ك
باسمان كرد زۆر حه‌زی له ده‌وام و ئیلتزامات بوو ، كاتێ كه به بڕیاری
سه‌ركردایه‌تی بریاری ئه‌وه درا كه ده‌بێت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عوسمان له
بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌رگه‌رت له‌گه‌ڵ 2_3 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
سیاسی
له‌وێ
بمێننه‌وه‌و ده‌وام بكه‌ن ، جگه له جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ماوه‌ی
چه‌ند مانگێ
ئیلتزاماتی خۆی برده سه‌ر ، هیچ برایه‌كی تر له‌وێ نه‌مایه‌وه
.
جه‌نابی مامۆستا له‌به‌ر لێوه‌شاوه‌یی و ده‌ست پاكی ودڵسۆزیی ،
له‌لایه‌ن
بزووتنه‌وه‌وه كراوه‌ته لێپرسراوی زۆربه‌ی مه‌كاتیبه زیندووه‌كان و
گرنگه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌وانه : مه‌كته‌بی ده‌عوه‌و
بانگه‌وازی ئیسلامیی ، ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندیی ، ڕێكخستن ، دارایی ،
مه‌كته‌بی
فه‌توا .
ماوه‌یه‌كی زۆریش خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری جه‌ماوه‌ر و گۆڤاری
مناره‌و ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بووه ، وه له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی
دواییشدا كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه و تا كۆتایی
ته‌مه‌نیشی
هه‌ر له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه ... به‌لاَم
زۆر جێی داخ و ئۆفه پێش
ئه‌وه‌ی
ته‌فسیری رامان به‌چاپ بگات ..له 6ی محرمی 1428 ی كۆچی به‌رامبه‌ر(
25 / 1 / 2007 )جه‌نابی
مامۆستا دوای نوێژی به‌یانیی و ، قورئان خوێندنی
به‌یانییان و ، به‌جێهێنانی نوێژه سوننه‌ته‌كانیی و دوای نزای خوایی
چاوه
گه‌شه‌كانی
داخران و دڵه موجاهیده‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ئێمه‌ش دوای ( إنا
لله
وانا الیه را‌جعون ) ده‌ڵێین
:
شخوص وأشكال تمر وتقتضی
وتفنی الجمیع و المهیمن باقی
.
(
یاأیتها النفس المطمئنة ارجعی الی ربك راضیة مرضیة
فادخلی فی عبادی وادخلی جنتی
(
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م
ئاماده كردنی سایتی
مامۆستای ره‌حمه‌تی
وه هه‌ر به‌رێزێك
پێویستی به ژیاننامه‌ی مامۆستا هه‌بوو باپه‌یوه‌ندیی به ماڵپه‌ری
مامۆستاوه بكات .
www.ahmadkaka.com
|